هاوپەیمانی توركیا و لیبیا و رۆما مەترسى لەسەر یۆنان و ئیسرائیل درووست دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

لووتكەی سێقۆڵی نێوان توركیا و ئیتاڵیا و لیبیا كە لە مانگی ئابی (2025) بەڕێوە چوو، ئاماژەی سەرەتایین بۆ گەڕان بەدوای هاوسەنگی نوێ لە دەریای ناوەند، لەو كۆبوونەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و عەبدولحەمید دەبیبە، سەرۆك وەزیرانی لیبیا بەشداربوون، كە تێیدا هێڵە ستراتیژەكانی دوورمەدوا بۆ گەیشتن بە ناوەند و ئەفریقیا پێشنیاركرا، ئەوەش لە چوارچێوەیەك كە لایەنە جیۆسیاسی و ئابووریی و هەرێمی و ئەمنیییە ئەوروپییەكان پێكەوە ببەستێتەوە.

تۆنج دەمریتاش، لێكۆڵەر لە ناوەندی "سیتا" بۆ لێكۆڵینەوە دەڵێت، زنجیرە پەیوەستكراوەكانی ئەو لوكتەیە خاوەنی چەند رەهەندێك و كاریگەرییە.

رەهەندى جیۆسیاسى

ئەو لێكۆڵەرە توركە دەڵێت، لە بواری رەهەندی جیۆسیاسی یەكێك لە دیارترین لێكەوتەكانی ئەو لووتكەیە، پێشنیاری هاوكێشەیەكی نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەند، ئەو هەرێمە ماوەیەكی درێژە بۆتە بایەخی دۆزینەوەی وزە و ناكۆكییەكان لەسەر دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان و كێبڕكێی هەرێمی، رێككەوتنی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوان توركیا و لیبیا لە (2019) بووە هۆی بەتاڵكردنەوەی پلانی یۆنان و قوبرسی یۆنانی و پەكخستنی پڕۆژەكانی وەك هێڵەكانی "مید ئیست"، ئەمڕۆش دانیشتنی ئیتاڵیای ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ لە پاڵ توركیا و لیبیا رەنگدانەوەی جەختكردنەوەیە لەسەر ئەو رێككەوتنە، بەوەش هاوكێشەیەكی نوێی جیۆسیاسی درووست بوو، یۆنان و قوبرسی یۆنانی لێ دوورخراوە، بەرەی ئەنقەرە ــ تەرابلس ــ رۆما بەهێز بوو، بەڵام ئەو وێنە جیۆسیاسییە لە ئاستی توركیا و قوبرسی توركی تەواو نابێت، بەڵكوو دەبێتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ ئیسرائیل، بەو جۆرەی كە ئیسرائیل ئەنقەرە وەك ناوەندی هەڕەشەكان وەسف دەكات.

وەك ئەو دۆخەی لە لبنان و سووریا و عێراق و ئێران، ئیسرائیل لەوەدا بەڵگە بە فراوانكردنی توانا پیشەسازیی  بەرگری توركیا و درووستكردنی كوورەی ئەتۆمی بە ئامانجی ئاشتییانە و هاوكاریكردنی فەڵەستینییەكان دەهێنێتەوە.

دەمیرتاش دەڵێت، ئیسرائیل برەو بەو تۆمەتانە دەكات كە وێستگەی ئۆكۆیۆی ئەتوومی توركی بەشێكە لە پڕۆگرامی چەكی ئەتۆمی، هەروەك وا وێنای بنكەی توركیا بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە باكووری قوبرس و شوێنی هەواڵگری و توانای چاودێر و رووماڵكردن ئەگەری هەڕەشەیان هەیە.

ئەو لێدوانانە ئەوە ئاشكرا دەكەن ئیسرائیل ئاراستەیەكی ستراتیژیی گرتۆتەبەر لەسەر بنەمای دابەشكردنی دۆخەكە بۆ چەند دۆسیەكی بچووك بونیاندراوە، ئەوەش لەبری رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی گشتیگرە، لەوانەش تەنگكردنەوەی رووبەڕووی یارییەكانە لەبەرانبەر نەیارەكانی لە رێگەی گوتار و هاوپەیمانییەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشە كە ئیسرائیل بۆ هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ قوبرس و یۆنان چڕكردۆتەوە.

لەبەرانبەردا سەرەڕای ئاراستە سیاسییە دوژمنكارەكانی بەرانبەر هەر لایەنێك لەو ناوچەیە، یا لە سیستەمی نێودەوڵەتی، خۆی لەبەرانبەر لایەنەكانی دیكە دەبینێتەوە، كە بەرژەوەندییەكانی لە رێگەی دژایەتی ئەنقەرە یەك دەگرێتەوە، لێرەوە هاوبەشی سێلایەنەی نێوان توركیا و ئیتاڵیا و لیبیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانای رۆڵبینینی لەسەر ئەوە هەیە كە رۆڵی فاكتەری هاوسەنگ لەبەردەم هاوپەیمانە نوێكان ببینێت، كە ئامانج لێی توركایە، لە پاڵ دۆسیەكانی وزە و كۆچ و دۆسیەی قوبرس.

وەڵامدانەوەی ستراتیژیی

سەرەڕای ئەوەش پێگەی لیبیا وەك دەروازەیەك بەرەو ئەفریقیای باشووری بیابان كاریگەری راستەوخۆی لە ئاراستەی پرسە هەرێمییەكان هەیە.

جەنگ لە سوودان و گۆڕانكارییە ستراتیژییەكان لە ناوچەی ساحل دوو سەرچاوەی دیاری دەرچوونی پەنابەرانن بەرەو دەریای ناوەند، بەتایبەت  بە ئاراستەی دوورگەی لامیدۆزای ئیتاڵی لە رێگەی خاكی لیبیا.

بۆیەش دەكرێت هەماهەنگی سێقۆڵی نێوان توركیا و ئیتاڵیا و لیبیا وەڵامی ستراتیژیی دوو لایەنە بێت دژ بە هەموو مەترسیەكی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی لە رێگەی قوبرسەوە و فشاری كۆچ و ناسەقامگیری كە لە باشووری بیابانی ئەفریقیا سەرچاوە دەگرێت.

ئەو دیدارانە بەرەوپێچوونی گرنگ درووست دەكەن، لەوانە دیداری ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لەگەڵ خەلیفە حەفتەر لە بەنغازی، لەپاڵ سەردانی شاندێك لە وەزارەتی بەرگری توركیا بۆلای لیوا سەدام حەفتەر، جێگری فەرماندەی سوپای نیشتیمانی و فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی لیبیا.

توركیا ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەریەك لە حكومەتی تەرابلس و لایەنەكاراكان لە رۆژهەڵاتی لیبیا نیشان داوە، ئەو پەیوەندییانە ئەو تێگەیشتنە بەهێز دەكەن، كە سەقامگیری هەمیشەیی لە لیبیا بەبێ ئامانجی یەك لیبیا و یەك سوپا بەدی نایەت، تەركیزی توركیا گرنگی ئەو خاڵە دەردەخات كە یەكپارچەیی لیبیا و پاراستنی هەرێمی هەیەتی، ئەوەش ئاشكرا دەكات توركیا لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسیەكان و لەبواری سەربازیی هەنگاوی كردەیی دەنێت.

توركیا رۆڵی پراگماتی هاوسەنگ دەبینێت، كە هەموولایەنەكان لە دۆسیەی لیبیا دەگرێتەوە، لەبری ئەوەی خۆی وەك یەك جەمسەر دەرنەخات.

هاوبەشی قەتەر

لە لایەكی دیكیەوە پێدانی مۆركێكی دامەزراوەی لەسەر هەماهەنگی هەرێمی حەلقەی سێیەم، تەواوكەری چوارچێوەی ئابوورییە، درووستكردنی لیژنە لەسەر ئاستی تەكنیكی لەچوارچێوەی پێكهاتەی سێ لایەنی لەو لووكتەیە، ئەو لیژنانە هەنگاوی كردەیی دەنێنن، ئامانج لەو میكانزمانەی كە لە رێگەی لیژنەكان درووست دەكرێت گۆڕێنی هەماهەنگیی لە راگەیێندراو بۆ كرداریی.

پێكهێنانی چوارچۆڵی پێشنیاری دبیبەبوو كە قەتەریش دەگرێتەوە، كە ئەوەش دەرخەری نیەتی فراوانكردنی بازنەی هەماهەنگییە، هەروەك بەشدارییە دارایی و مرۆیی و لۆجستییەكانی قەتەر فاكتەرێكە ئەگەری جێبەجێبوونی پڕۆژەكان زیاتر دەكات.

پرسی كۆچ یەكێكە لە دیارترین بابەتەكانی لووتكە، كۆچ پرسێكە پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا هەیە، ئیتاڵیا وەك یەكێك لەو وڵاتانەی كە لەسەر سنوورەكانی باشووری یەكێتی ئەوروپا رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، رێگری لە كۆچ كاری لە پێشنیەتی، خاڵی گرنگ لێرە ئەوەیە لە یەك كاتدا كۆچ وەك پرسێكی ئەمنی و ئابووریی و ئەمنی چارەسەر بكرێت.

میلۆنی ئەزموونی هەماهەنگی لەگەڵ توركیا بە ناوازە وەسف كرد، خواستی گواستنەوەی بۆ لیبیا هەیە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە یەكێتی ئەوروپا بە ناڕاستەوخۆ بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەكات.

لووتكەی توركیا ــ ئیتاڵیا ــ لیبیا سەرەتاكانی گەڕان دەستپێكی گەڕان بەدوای هاوسەنگی نوێی لە دەریای ناوەند دەرخست، لەسەر ئاستی جیۆستراتیژی چوارچێوەی بەستنەوەی كاری رۆژهەڵاتی ناوەند پەیوەست دەبێت بە باشووری بیبانی گەورە، لەسەر ئاستی ئابووری دیدێكی گەشەكردووی پاڵپشت بە ئاراستەكانی رێڕەوی وزە و تەواوكاری و خزمەتگوزاری لۆجستی هەیە.

لەسەر ئاستی هەماهەنگی هەرێمی پڕۆسیەكی دامەزراندنە لە چوارچێوەی لیژنەی تەكنیكی پێدانی مۆركێكی فرەلایەن ئەوەش بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كۆتاییدا ئەو ئاساییشە دەكەوێتە چوارچێەوەی ئاسایشی یەكێتی ئەروپا بۆ چارەسەری هاوبەشی كۆچی نایاسایی و بازرگانی بە مرۆڤ، بۆیە ئەو وێنەی كە لە كۆشكی دۆڵمە باخچە گیراوە، راگەیاندێكە لە دیدێكی جیۆسیاسی فرەڕەهەند زۆربەی كۆبوونەوە تەشریفاتییەكانی تێپەڕاندووە، ئەو دیدە رۆڵی توركیا وەك رەهەندێك لە رەهەندكانی هاوسەنگی هەرێمی بەهێز دەكات، وەك نێوەندگیرێك، یاخود پەیوەندییەك دەبێت لە سیستەمی جیهانی، ئیتاڵیاش دەرفەتێكی دەست دەكەوێت شكستەكانی یەكێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییە قەرەبوو دەكاتەوە، ئەوەش لە كاتێدایە لیبیا پێگەی خۆی وەك لایەنێكی شەرعی و سەرەكی لە سیستەمی نێودەوڵەتی بەهێز دەكات.

بەو واتایە ئەو لووتكەیە سەرەتای هاوبەشییەكی فرە رەهەندە، تەنیا دەستپێشخەریی سنوورداری تێپەڕاندووە كە هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانی كۆچ لە دەریای سپی ناوەند دەدات.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین