راگەیاندنەکانى یۆنان: کۆبوونەوەى ئەردۆغان و ترەمپ بەڵگەیە لەسەر نزیکبوونەوەى واشنتن و ئەنقەرە تورکیە

نوچەنێت

راگەیاندنەکانى یۆنان باس لەوە دەکەن، کە دیدارى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و دۆناڵد ترەمپ بەڵگەیەکە لەسەر نزیکبوونەووەى ئەو دوو وڵاتە، ئەوەش دەستکەوتە بۆ ئەنقەرە.

ئێوارەى پێنجشەممە (25/ئەیلوول/2025) رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکى سپى کۆبوونەوە، لەدواى ئەو کۆبوونەوە راگەیاندنەکانى یۆنان بە شێوەیەکى بەرفراوان باسیان لە کاریگەرى ئەو کۆبوونەوەیە و شکستى سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەیان کردووە. 

رۆژنامەى "تانیا"ى یۆنانى هەواڵێکى بە ناونیشانى ئەردۆغان هەموو شتێکى وەرگرت، لەو هەواڵە هاتووە، کۆشکى شکۆى سوڵتانى بەرزکردەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەردۆغان بە کڕینى کۆمەڵێک شت لە ئەمەریکا بە بەهاى (70) مليار دۆلار، کە فڕۆکە و گازى شلیش دەگەرێتەوە.

رۆژنامەى تانیا نووسیوویەتى، ترەمپ سایشى ئەردۆغانى هاوڕێى دەکات، بەوەش یۆنان هیچ توانایەکى نابێت و دەستبەستراو دەوستێت، تواناى کاریگەرى لەسەر ئەو بڕیارە گەورانە نابێت، کە گۆڕانکاریى لە هاوسەنگى هێز لەو ناوچەیەمان دەکەن.

لە لایەکى دیکەوە رۆژنامەى کاسیمیرنى یۆنانى هەواڵێکى بە ناونیشانى "ترەمپ هەوڵى پێدانى فڕۆکەى ئێف 35 بە تورکیا دەدات، رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ترەمپ ستایشى ئەردۆغانى کردووە و پێیوایە هێزێکى هەرێمییە، ئەوەش ئاماژە بۆ دەرکەوتنى بەرەوپێشچوونى نوێ لە پەیوەندییەکانى نێوان واشنتن و ئەنقەرە.

ماڵپەڕى (in.gr) یۆنانى راپۆرتێکى بڵاو کردۆتەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کریاکۆس میسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان لە بەڕێوەبەردنى قەیرانەکانى ئەو دوایە شکستى هێنا.

ماڵپەڕەکە رەخنەى لەوەش دەگرێت، کە بڕیاربوو سەرۆک وەزیرانى یۆنان لە (2025/9/23)ى لە نیۆیۆرک لەگەڵ ئەردۆغان کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەکەى دواخست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین