وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: ناكرێت بۆدروومان بەردەوام بێت دیلەكان ئاڵوگۆڕ بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە سایەی بەردەوامی بۆدوومانەكانی ئیسرائیل ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت، بۆیە سەر لەنوێ داوای وەستاندنی بۆدوومانەكان دەكەینەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (2025/10/6) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە راگەیێندراوێكدا بەروونی رەزامەندی خۆی بۆ راگرتنی جەنگ و ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەزە لەسەر پێشنیارەكەی دۆناڵد ترەمپ داوە، لەدوای رەزامەندی حەماس لەسەر پێشنیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا ئێستا گفتوگۆ لەسەر دانوستاندنەكان دەكرێت، هیواخوازین ئەو دانوستاندنانە بە خێرایی كۆتاییان بێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی دانوستاندنەكانیش ئاماژە بە دەكات، كە دانوستاندنەكان لەسەر ئەوە كێ پێشوازی لەو بارمتانە دەكات و كەی و لەكوێ ئازاد دەكرێت، بۆ جێبەجێكردنی ئەو داوایانەش پێویستە ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر غەزە رابگرێت، چونكە ناكرێت بۆردوومان بەردەوام بێت و دیلەكان ئاڵوگۆڕ بكرێن.

لە (2025/9/29) دۆناڵد ترەمپ پلانێكی بیست بەندی راگەیاند، كە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلیەكان لە غەزە و راگرتنی جەنگ و چەكدانانی بزووتنەوەی حەماسی لەخۆی گرتبوو.

دواتریش بزووتنەوەی حەماس بە فەرمی وەڵامی پلانەكەی سەرۆكی ئەمەریكای دایەوە بە نێوەنگیرەكان و رایگەیاند، ئامادەی ئازادكردنی هەموو دیلە ئیسرائیلییەكانین بە زیندو و مردووە.

بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی خۆشی بۆ رادەستكردنی ئیدارەی غەزە بە دەستەیەكی سەربەخۆی شارەزایی فەڵەستینی دەربڕیووە، ئەوەش بە پشتبەستن بە رێككەونی نیشتیمانی و پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

بزووتنەوەی حەماس جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە كە ئایندەی كەرتی غەزە و مافەكانی خەڵكی غەزە لە چوارچێوەی فەڵەستینی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

بەگوێرەی ئامارەكانی ئیسرائیل تاوەكوو ئێسستا (48) دیلی ئیسرائیلی لە عەزەیە، لەو ژمارەیە (20)یان زیندوون، لە بەرانبەردا (11) هەزار و (100) فەڵەستینی لە زیندەكانی ئیسرائیلن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین