دەوڵەت باخچەلی: پێویستە ئۆجەلان بانگەوازێکی نوێ ئاراستەی هەسەدە و یەپەگە بکات هەواڵ

نوچه‌ نێت

سەرۆکی مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی دەڵێت، "هەر ئەندامێکی پەکەکە ئەگەر هیچ چاڵاکییەکی نەبووە دەکرێت بگەرێتەوە نێو خێزانەکەی خۆی، ئەگەر دەیانەوێت سیاسەت بکەن دەبێت بە تەواوەتی چەکەکانیان بسوتێنن، پێویستە هاوشێوەی بانگەوازەکەی پەکەکە ئۆجەلان بانگەوازێک ئاراستەی هەسەدە و یەپەگە بکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (ئۆلای گەزەتە) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەڵی سەرۆکی گشتی مەهەپە لە پێشنیارێکی نوێدا داوا دەکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان هاوشێوەی بانگەوازەکەی پەکەکە بانگەواێک ئاراستەی هەسەدە و یەپەگە بکات بۆ ئەوەی پابەندی ڕێککەوتنی (10)ـی ئازار بن لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە."

سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکە لە کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژە بەوە دەكات، "هەر ئەندامێکی پەکەکە بییەوێت بگەرێتەوە نێو خێزانەکەی بەو مەرجەی هیچ چاڵاکییەکی لە دژی تورکیا ئەنجام نەدابێت دەتوانێت بەگرێتەوە، ئەگەر دەیانەوێت بەشداری بکەن لەسیاسەت مەرجی سەرەکی سوتاندنی چەکەکانە بە تەواوەتی، هەرکاتێک چەک هەبێت سیاسەت نابێت."

سەبارەت بە چوونی شاندێك بۆ ئیمراڵی،  باخچەڵی دەڵێت، "من هیچ دوو دڵیەک و بەربەستێک لە چوونی ئەندامان بۆ ئیمڕالی نابینم، دەکرێت ئەگەر پێویست بکات چەند ئەندامێکی کۆمسیۆنی هاوپشتی و بڕایەتی و دیموکراسی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن و ڕووبەڕوو پەیامی ئەو وەربگرن و لەگەڵ ڕایگشتی بڵاویبکەنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین