ئەردۆغان: لە نزیکەوە چاودێری ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل دەکەین تورکیە

نوچه‌ نێت

سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دڵخۆشم بە بەشداریکردنی تورکیا لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززە لە میسر کە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست کۆبوونەوەکە کۆتایی هات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، "لەنزیکەوە چاودێری ئاگربەست دەکەین، تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردنی دانوستاندنەکان، سوپاسی بەرێز ترەمپ و قەتەر و میسر دەکەم کە توانیان ئیرادەیەکی بەهێز دەربخەن لە رازیکردنی ئیسرائیل بە ئاگربەست."

هەر سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە پەیامێکدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و رایگەیاندووە، "پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین و هیواخوازین راگەیاندنی ئاگربەست ببێتە کۆتایهێنان بە کۆمەڵکوژی دوو ساڵەی ڕابردوو لە غەززە،"

هاوکات سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە.

دوێنێ کۆبوونەوەی ئاگربەستی غەززە لە شاری شەرم شێخی میسر لەنێوان شاندنی دانوستانکاری حەماس و ئیسرائیل و بەنێوەندگیری بەرپرسانی ئەمەریکا و میسر و قەتەر و تورکیا بەڕێوەچوو، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا وەک نێوەندگیر بەشداری دانوستاندنەکانی شاندی حەماس و ئیسرائیلی کرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین