ئيسرائيل هەوڵى ئاساییکردنەوەى گشتگیر لەگەڵ تورکیا دەدات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنوتى ئیسرائیلى لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر داهاتووى پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب، کە بەهۆى هەڵوەشانەوەى بەرەى مقاوەمە، تەلئبەبیب دەکەوێتە بەردەم واقیعێکى نوێ پێویستى بە درووستکردنى هاوسەنگى جیاوازە، بۆ ئەوەش پێویستى بە ئاساییکردنەوەیەکى گشتگیرە دەبێت لەگەڵ تورکیا.

ئیسرائیل لە سایەى پڕۆسەى هەڵوەشانەوەى بەرەى مقاوەمە، بۆى روون بۆتەوە، لەگەڵ پاشەکشەى ئەو بەرەیە لە چەند هەفتەى رابردوودا بەریەکى نوێ کە لە تورکیا و قەتەر پێک دێت، ئەو بۆشایە پڕدەکاتەوە.

ئیسرائیل هەموو ئەو ئامرازکانى ئەمەریکاى لە ستراتیژى گۆشەگیرکردنى بەرەى مقاوەمە بەکاردەهێنا، وەک کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى، سەپاندنى سزا، تا دەگات بە بەرەنگاربوونەوەى سەربازیى، بەڵام لەم کارانە لەگەڵ ئەنقەرە سەرکەوتوو نابێت، چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا پێویستى بەهێزى توند هەیە، تا دەگات بە تۆڕەکانى بەرژەوەندیى و هەماهەنگییە هاوبەشەکان.

تورکیا ئێستا بەشێکە لە یارییەکان، ئەو رۆڵەى تۆم باراک، نێردەى تایبەتى دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنقەرەى دەبینێت، بەشدارە لە ئەرکە گرنگەکان لە واشنتن، کە دیدارى سەرکەوتووى نێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب ئەردۆغان بەشێک بوو لەو ئەرکەى باراک، بەشدارى ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا لە گفتوگۆ فەرمییەکانى شەرم شێخ بەتایبەت بەشداربوونى لە رێکارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى غەزە، رۆڵى راستەوخۆى تورکیا لە رازییکردنى بزووتنەوەى حەماس لە رێگەى دەستپێکردنى دانوستاندنەکان بۆ ئازاکردنى دیلەکان لە ماوەى مۆڵەتى (72) کاتژمێر، ئەو رووداوانە تورکیاى لە پێگەى لایەنێکى کاریگەر لە رووداوەکان بردە ئەو لایەنەى کە رووداوەکان دادەڕێژێتەوە.

تورکیا لەم چەند ساڵەى رابردوو هەنگاوى ستراتیژى گرتۆتەبەر، هێزێکى ئابووریى و سەربازیى گەشەسەندووى پێداوە، بەرهەمى ناوخۆى تورکى لە یەک ترلیۆن و (44) ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە، لە ساڵى (2024) بەرهەمى هەناردەى کاڵاکانى گەیشتە چارەکە ملیارێک، هەناردەى پیشەسازیى بەرگریى سەربازیى ژمارەى پێوانەیى تێپەڕاند، گەیشتە حەوت ملیار و (100) مليۆن دۆلار.

ئەنقەرە لە رێگەى بڵاوەپێکردنى سەربازیى و ئابوورى هەژموونى خۆى بەهێز کردووە، بنکەى تورکسۆم لە مەقدیشۆ، کە گەورەترین بنکەى تورکیایە لە دەرەوەى سنوورەکانى بۆتە هۆى دۆزینەوەى کێڵگەى گەورەى نەوت لە کەناراوەکانى سۆماڵ، لە لیبیاش لە رێگەى راوێژکارى سەربازیى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و هێزى دەریایی پارێزگارى لە بوونى خۆى وەک کۆڵەگەیەکى سەرەکى هەژموونى سیاسى و ئابوورى لە باکوورى ئەفریقیا و ئەوروپا کردووە.

نیشتیمانى شین کە تورکیا بەکردەیى لە داواکارییە دەرییەکان جێبەجێى دەکات بۆ دەریاى رەش و دەریاى ئیجە و دەریاى سپى ناوەند دەگرێتەوە، ئەو سیاسەتەش رووداوێکى جیا نییە، بەڵکوو زنجیرەیەکە پشتى بە گۆڕانکارى لە پیشەسازیى و سەربازیى بۆ هێزى دیپلۆماسى کارا بەستووە.

بیرۆکەى نیشتیمانى شین بۆتە کۆڵەگەیەکى سەرەکى ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا، ئەو دیدگا باڵادەستییەش ئاسایش بە وزە و گواستنەوە و بازرگانى دەبەستێتەوە، پشت بە بونیادنانى هێزى نەرمى دەریایى دەبەستێت، دیپلۆماسیەتى چالاکى دەرەیایى بەرەو رێککەوتن دەبات کە رووبەرێکى فراوانى ناوچەى ئابوورى بە تورکیا دەبەخشێت، کە ئیسرائیل ناتوانێت ئەوە پشتگوێ بخات، چونکە لە (98%) بازرگانى ئیسرائیل بە رێگەى دەریاوە تێدەپەڕێت.

ئەوەشى بەرەى شیعى هەڵوەشاندنەوە ناتواندرێت بۆ بەڕێوەبردنى ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا بەکار بێت، ناتواندرێت ئەنقەرە لە واشنتن دابڕدرێت، یاخود بیخاتە ژێر سزاکان و پێکدانانى سەربازیى، چونکە تورکیا لە هێزێکى ئابووریى  و پیشەسازیی گۆڕاوە بۆ دیپلۆماسیەتى زیرەک، تواناى نێوەندگیریش قوورسایەکى دیکەى پێداوە. 

لە بەرانبەریشدا ئیسرائیل لە تەکنەلۆژیا و ناسا و نەرمى ئابوورى خاوەنى باڵادەستییە، ئەوەش "بەدەهێنانى هاوسەنگى"ى لەگەڵ تورکیا پێ دەبەخشێت، لە پاڵ بنەماى مەیدانى لە سووریا و تواناى لە رێگرى لە قووڵبوونەوەى تورکیا لەو وڵاتە، کە ئەوە مەرجێکى پێویستە بۆ چەسپاندنى دیدى نیشتیمانى شین لە ناوچەکانى سووریا و قوبرس و یۆنان.

بە پشبەستن لەوانە ئیسرائیل دەتوانێت ئامرازەکانى فشارى و ئەو هێزەى بووە هەڵوەشاندنەوەى بەرەى شیعە پێویستە هەوڵى بەکارهێنانى بدات، بۆ هاوسەنگییەکى نوێ لەگەڵ تورکیا، کە ئاساییکردنەوەى دیپلۆماسیەتى گشتگیرى نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگى دەریایى لە رۆژهەڵاتى ناوەند و دانانى سنوورێکى روون بۆ رووبەرى فەڵەستین، بۆ ئەوەش پێویستە ئەمەریکیەکان ئەو ماوەى پەیوەندیان لەگەڵ ئەنقەرە بەهێزە، بۆ پاڵپشتى ئەو رێکارانە بەکاربهێنن، ئەو هەنگاوەش تەنیا چارەسەکردن نییە، بەڵکوو گۆڕانکارییە لە هێزى توندەوە بۆ دەستکەوتى ستراتیژیى کە گرەنتى بە فیڕۆنەچوونى ئەو تایبەتمەندیەى ئێستاى ئیسرائیل دەکات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین