سێ دیپلۆماتكاری باڵێۆزخانەی قەتەر لە میسر گیان لە دەست دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

باڵێۆزخانەی قەتەر لە میسر بڵاوی كردەوە، بەهۆی رووداوی هاتووچوو دیپلۆماتكاریان لە چوونیان بۆ ئامادەكاری لووتكەی شەرم شێخ بە رووداوی هاتوچۆ لە باشووری سینا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمرۆ یەكشەممە (2025/10/12) باڵێۆزخانەی قەتەر بڵاوی كردەوە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەریەك لە سعوود بن سامر ئال سانی و عەبدوڵا غانم خەیارەین و حەسەن جەبار جابر، هەریەك لە عەبدوڵا عیسا كەواری و محەمەد عەبدولعەزیز بوعەنین برینداربوونەوە.

باڵیۆزخانەی قەتەر جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، دەستبەجێ دەستیان بە دواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە كردووە و بریندارەكانیش، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی شەرم شێخ چارەسەر وەردەگرن لەگەڵ تەرمی قوربانییەكان بەرەو قەتەر دەگوازرێنەوە.

باڵیۆزخانەی قەتەر پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان كردووە، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەكانی میسر دەكات، كە سووربونە لەسەر بایەخدان بەو رووداوە و پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان.

سەبارەت بە چۆەنیەتی رووداوە، كەناڵی سكای نیوز عەرەبیە بڵاوی كردەوە، شاندێكی قەرەتی لە دیوانی میری قەتەر و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بۆ بەشداری لە ئامادەكارییەكان لە لووتكەی ئاشتی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوونە.

دەربارەی شوێنی رووداوەكەش كەناڵەكە بڵاوی كردۆتەوە، ئەو رووداوە لە باشووری سینا بووە، كە (50) میلۆمەتر لە شاری شەرم شێخەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین