كۆبوونەوەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لەمیدیاكانی توركیا و جیهاندا
نوچە نێت: تایبەت
ئا: دنیا ئەحمەد
میدیاکانی تورکیا بەشێوەیەکی جیاواز و گرینگ هاوشێوەی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان باسیان لە سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد، هاوكات ئاماژەیان بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیش کردووە، كە لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری توركیا ئابڵوقەكانی سەر ئەو فڕۆكەخانەیەی لابرد.؟
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکیدا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی تورکیا وعێراق، پەیوەندی هاریکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، هەروەها سەرۆکی تورکیا دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکە کرد، هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی تورکیا ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، دڵخۆشین و بە سوپاسەوە پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
سەرۆکایەتی تورکیا باسی لەمەش کردووە، ئەردۆغان سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق بە سەرۆکی هەرێمی ڕاگەیاندووە کە هیواخوازە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سوودی بۆ هەموو گەلی عێراق هەبێت.
سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی ئامادەیی خۆیانی لە تەواوکردنی پرۆسەکەی دووپاتکردۆتەوە و راشیگەیاندووە، کە هاوکاری و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ڕۆڵی سەرۆکی هەرێم لە پرۆسەکە بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا و بەتایبەت ئاشتی و یەکگرتووی بۆ ناوچەکە چارەنووسساز دەبێت.
هەر سەبارەت بە سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا لە (2025/10/9)، ماڵپەڕەکانی (سی ئێن ئێن، ئەنادۆڵ، ئا هەبار، ئیندپێندنت، هەبار تورک، جمهوریەت و بیرگون) چەند ماڵپەرێکی دیکەی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لێ‌کرا، لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەیان کرد. هەروەها لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
جێگەی باسە ماڵپەڕی (سەباح) بڵاویکردەوە، لەدوای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و داوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی لە تورکیا، یەحیا ئۆستون بەرپرسی پەیوەندیەکانی هێلی ئاسمانی تورکیا ڕایگەیاند، "لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەکانمان لەگەڵ ءێراق و هەرێمی کوردستان گەشتە ئاسمانیەکانمان بۆ سلێمانی دەستپێدەکەینەوە کە لەماوەی هەفتەیەکدا هەموو ڕۆژ گەشتمان دەبێت."
ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريايان تاوتوێ كرد.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوە، هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ بره‌وپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات.
سەرۆک کۆمارى تورکیا به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لەلایەکی دیکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "خوشحاڵبووم کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان کۆبوونەوە، ئەمە هلێک بوو لە کاتێکی گونجاو‌دا بۆ هاوبەشکردنی دیدگەکانمان لەسە پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە نزیکە ستراتیژئییەکان لەنێوان، عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەمەش کردووە، باسمان لە پتەوکردنی هاریکارییەکانمان و بەرەپێشبردنی ئاشتی هەرێمی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی کرد."
هەروەها ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بە کۆبوونەوەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات و رایگەیاند، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ توركيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "باس له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات."
هاوکات دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "جەختمان کردەوە لەسەر گرینگی هەڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەکردنی ئەو پرسەنەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن و بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment