بزووتنەوەى حەماس 20 بارمتەى ئیسرائیلى ئازاد دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بزووتنەوەى حەماس لە چوارچێوەى ئاگربەس لە قۆناغى یەکەم (20) دیلى ئیسرائیلى ئازاد دەکات، بۆ ئەم بەمەستەش کاروانى لیژنەى خاکى نێودەوڵەتى بۆ شوێنى دیلەکانى ئیسرائیل بەڕێکەوتوونە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/13) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، بزووتنەوەى حەماس لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، ئەمرۆ (20) بارمتەى ئیسرائیلى بە زیندوویى ئازاد دەکەن، لە بەرانبەردا ئیسرائیل دوو سەد زیندانى فەڵەستینى لە گرتووخانەکانى ئازاد دەکات.

سەبارەت بە وادەى ئازادکردنى بارمتەکانیش دەستەى بەخشى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئازادکردنى بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کاتژمێر هەشت بۆ کاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى دەبێت.

ئاژانى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، زۆرینەى ئاوانەى ئەمرۆ حەماس ئازادیان دەکات لە شوێنى ئاهەنگى مۆسیقى نۆڤا لە نزیک جولەکە نیشنیەکان لە باشوورى ئیسرائیل دەستگیرکراون، کە هەریەک لە ئیڤیاتار دەیڤیدى تەمەن (24) و ئالون ئوهێلى تەمەن (24) و ئەڤیناتان ئۆرى تەمەن (32) ساڵى تێدایە، جالى و زەیف بیرمان دوانەیەکى تەمەن (28) و ئەرییل کۆنیۆى تەمەن (28) و دەیڤید کۆنیۆى (35) کە دووبران لە ئازادکراوەکانن، هەر ئەمرۆ ماتان ئەنگریست (22) ساڵ و نەمرود کۆهینى (20) ساڵ کە سەربازی ئیسرائیلین ئازاد دەکرێن.

دەسەڵاتدارانى ئیسرائیلى بە پشتبەستن بە سەرچاوە پزیشکییەکان و زانیاریى هەواڵگرى مردنى (26) بارمەتەى وڵاتەکەیان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا چارەنووسى دوو کەس لەوانە دیار نییە.

بزووتنەوەى حەماس ئاماژەى بەوە کردووە، لاشەى هەندێک لە کوژراوەکان ماوەیەکى زۆرى دەوێت ناوەکوو، چونکە شوێنى شاردنەوەیان نادیارە، پێویست بە هاوکارى نێودەوڵەتیی دەکات بۆ دیاریکردنى شوێنى شاردنەوەیان,

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین