پەیوەندییەكانی كۆسۆڤۆ و توركیا مەترسی دەخاتە سەر یۆنان تورکیە

نوچه‌ نێت

وەزیری ناوخۆی پێشووی یۆنان هۆشداری وڵاتەكەی لە رەوانەكردنی كاروانەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ كۆسۆڤۆ، دەشڵێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی ئەنقەرەیە بۆ بەلقان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/16) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، یانیس میلشیلاكیس، وەزیری ناوخۆی پێشوو و ئەندامی پەرلەمانی یۆنان، رایگەیاند، چەند كاروانێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان گەیشتوونەتە كۆسۆڤۆ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی توركیا بۆ بەلقان.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یۆنان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنقەرە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ كۆسۆڤۆ و ئەلبانیا و بۆسنە هەیە، پەیوەندیی كلاسیكی تێپەڕاندووە، هەوڵیش دەدات رۆڵی گرەنتی دابینكردنی ئاسایش بۆ ئەو وڵاتانە ببینێت، پارێزگاریش لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سڕبیا دەكات.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یۆنان دەشڵێت، ئەو ئاراستەیە بە ئاراستەی دیپلۆماسییەتی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێت، كە هەماهەنگییە لەگەڵ هەموو لایەك تەنیا ئیسرائیل نەبێت.

بەگوێرەی قسەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یۆنان فراوانخوازییەكانی توركیا تەنیا لە بواری سەربازیی نییە، بەڵكوو بوارەكانی كلتووریی و ئایینیش دەگرێتەوە، دامەزراوەكانی وەك سەرۆكایەتی كاروباریی ئاینی و پەیمانگەی یونس ئیمرە و ئاژانسی تیكا و دامەزراوەی مەعاریفی توركی، كە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەكەن كە ئامانجیان گەنجانی بەلقانە رۆڵی گەورەیان هەیە، توركیا لە رێگەی ئەو پڕۆژانە گۆڕانكاریی لە هاوسەنگی هێز دەكات، پشتبەستنی كلتووری بونیاد دەنێت.

ملیشلاكیس باس لەوەش دەكات، یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ لەبەردەم جووڵە ستراتیژییەكانی توركیا بێدەنگن، ئەوەش وێنەی ئەنقەرەی وەك هێزێكی سەقامگیری ساختە درووست كردووە. 

ئەو پەرلەمانتارە یۆنانییە هۆشداری راستەوخۆ دەداتە وڵاتەكەی كە كۆسۆڤۆ خاوەن رێككەوتنێكی سادەی سەربازیی نییە لەگەڵ توركیا، چوونی ئەو فڕۆكانەش تەنیا بۆ سەردان نییە بەڵكوو بۆ مانەوەیانە لەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین