سەنیگال دوو رێککەوتنى سەربازیى لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکات
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دواى ئەوەى فەرەنسا لە سەنیگال کرایە دەرەوە، حکومەتى ئەو وڵاتە کار لەسەر فرەکردنى هاوبەشەکانى لە بوارى سەربازیى دەکات، لەو چوارچێوەیە تورکیا وەک لایەنێکى کارا لەبوارى چەکدارکردن و مەشق خۆى فەرز دەکات، لە (2025/10/6) تورکیا رێککەوتنیکى هەماهەنگى لەگەڵ سەنیگال واژۆ کرد، ئەوەش لەدواى رێککەوتنى سەربازیى یەکەم کە لە (2025/8/6) واژۆکرا دووەم رێککەوتنە.
بەگوێرەى ئاژنسى هەواڵى ئەنادۆڵ ئەو رێککەوتنەى ئەم دواییە یاداشتى لێتێگەیشتنە سەبارەت بە مەشق و ماڵپشتى لە بوارى گەڕان و رزگارکردن و چاودێرى دەریایى بۆ هێزە چەکدارەکانى سەنیگال، ئاژانسەکە باسى لەوەش کردووە، لە دیدارى یەشار گولەر، وەزیرى بەرگرى تورکیا بیرام یوب، وەزیرى هێزە چەکدارەکانى سەنیگال سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى شاندنى سەربازیى هەردوو وڵاتیان کردووە و هەردوو وەزیر یادشتى لێتێگەیشتنیان واژۆکردووە.
رێککەوتنى پێشوو
لە (2025/6/30) هەردوو وەزیر پێکەوە بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر رێگەکانى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات کرد، وەزارەتى بەرگرى تورکیا جەختى لەسەر ئەوە کردوە، کە گفتوگۆیان لەسەر پرسى بەرگرى و ئەمنى دوو لایەنە لە بوارى پیشەسازیى بەرگرى کردووە.
هەر لەم چوارچێوەیە کەناڵى TRT عەرەبى بڵاوى کردووە، توریکا و سەنیگال چوار رێککەوتنیان لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە حەوتى ئابى ئەمساڵ بە ئامادەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان و عوسمان سۆنکۆ لە رێوڕەسمێکدا لە ئەنقەرە واژۆ کرد، ئەو رێککەوتنانە لەدواى گفتوگۆى دوو قۆڵى ئەردۆغان و سۆنکۆ و شاندنى هەردوو وڵات بوو کۆشکى سەرۆکایەتى لە ئەنقەرە.
یەکێک لەو رێککەوتنانە، رێککەوتنى هەماهەنگى دارایى سەربازیى نێوان حکومەتى تورکیا و سەنیگال بوو، هەروەها پڕۆتۆکۆڵى هەموارى ژمارە 1 لەسەر پڕۆتۆکۆڵى جێبەجێکراوى هاوکارى نەقدى نێوان حکومەتى تورکیا و حکومەتى سەنگیال لە (2020/1/28) بوو.
هەروەک هەردوو وڵات رێککەوتنى هەماهەنگى و بەرهەمهێنانى هاوبەش بۆ فلیم و تەلەفیزیۆن و رادیۆ و فلیمى بەڵگەنامەیى و زنجیرە دراما و بوارەکانى دیکەى راگەیاندن لەنێوان حکومەتى تورکیاو سەنیگال واژۆ کردووە، جگە لەو بوارانە پڕۆتۆکۆڵى جێبەجیکردنى یاداشتى لێتێگەیشتنیان لە بوارى خوێندنى باڵا لەنێوان ئەنجوومەنى خوێندنى باڵا لە تورکیا و کۆمارى تورکیا و وەزارەتى خوێندنى باڵا و لێکۆڵینەوەى زانستى و داهێنان لە کۆمارى سەنیگال بۆ ساڵانى (2025 بۆ 2028) واژۆ کردوو.
بەو بۆنەوە ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى گوتى، پەیوندیمان لەگەڵ سەنیگال وڵاتى دۆست و برا خاوەن رۆڵى سەرەکى لە کیشوەرى ئەفریقیا بەردەوام بەهێز دەبێت، ئەمرۆ گفتوگۆمان لەسەر دەرفەتى هەمانگى بە تایبەتیش لە بوارى وەبەرهێنان و بازرگانى کرد و بوارى ئاسایش و پیشەسازى بەرگرى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر وزە و سامانى ژێر زەویى و گواستنەوە و کشتوکاڵ و راوى ماسى کرد.
سەرۆکى تورکیا جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، گفتوگۆکان بەهۆى بەڵگەنامە واژۆکراوەکان، کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى بنەمای یاسى و گرێبەستى هەماهەنگى نێوان هەدروو وڵات دەبێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بە پەیوەندییە ئابوریى و بازرگانییەکانى نێوان تورکیا و سەنیگال کرد، جەختیشى لەسەر ئامادەیى تورکیا بۆ بەشدارى لە ئەزموونى کۆمپانیاکانى کرد لە چوارچێوەى پڕۆگرامى گەشەى سەنیگال بۆ ساڵى (2050) کرد.
قەرەبووکردنەوەى فەرەنسا
ئەو واژۆکردنە لەدواى کشانەوەى فەرمییە لە بنە سەربازییە گەورەکان لە سەنیگال لە (2025/7/16) بەوەش بوونى بەردەوامى چەندین دەیەى فەرەنسا کۆتایی هات، قۆناغێکى نوێى هەماهەنگى دوور لە هەبوونى هەمیشەیى سەربازیى دەستى پێکرد.
لە رێڕەشمى رادەستکردنى سەربازەى جیل لە باشوورى داکار بەرپرسانى باڵاى هەردوو لا ئامادە بوون، لە سەرووى هەموویانەوە باسکال ئیانى، فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى فەرەنسا لە ئەفریقیا و ژەنەڕال مباى سیسیە، سەرۆکى ئەرکانى سوپاى سەنیگالى.
ئەو پاشەکشەیە تەواوکردنى جێبەجێکردنى رێککەوتنى هەردوولا بوو کە لە کۆتایی ساڵى (2024) واژۆیان کرد، کە بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە بوونى سەربازیى فەرەنسى لە سێ شوێنى سەرەکى لە (2025/12/31) کۆتاییان دێت.
هەر لەو رێککەوتنە هاتووە کە فەرەنسا شوێنەکانى دیکە بە گواستنەوەى چەکە گەورەکان و کۆگاکان ناوەندى هەڕگرتنى کاتى بۆ بەرێوەبردنى هێزەکانى سەنیگال بە سەرپەرشتى هاوبەش بەڕیوە دەبات، لە ناوەڕاستى مانگى شوباتى ئەمساڵ بارەگاى هەواڵگرى لە سەربازگەى "سانت لویس" بۆ بارەگاى هاوبەش لە پایتەخت وەک رێگەخۆشکردن بۆ گواستنەوەى تەواو بۆ دەسەڵاتدارانى سەنیگال رادەست کرد.
هەڕەشە ئەمنییەکان
لێکۆڵەران جەخت لەسەر هەوڵەکانى سەنیگال بۆ رێککەوتنى سەربازیى دەکەنەوە، کە لەدواى کشانەوەى فەرەنساوە دێت، ئەوەش بۆ پڕرکردنەوەى ئەو بۆشایەیە کە گرووپە چەکدارەکانى ئەو ناوچەیە هەوڵى پڕکردنەوەى دەدەن.
ئەحمەد ئەحمەد، مامۆستاى زانستە سیاسییەکان لە زانکۆى ئەفریقیاى عالەمانى لە قاهیرە پێشبینى دەکات ئەو گروپانە هەوڵى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە بدەن، لەسەرووى هەموویانەوەى گرووپى نەسرەتى ئیسلام و مسوڵمانان و رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى لە بیابانى گەورە هەوڵى قۆستنەوەى ئەو بۆشایە ئەمنییە دەدەن بۆ بازنەى چالاکییەکانیان بۆ یەکەمجارە سەنیگال دەکەوێتە ناو ئەو بازنەیە.
ئەمەل باس لە لێکۆڵینەوەیە کە لە ناوەندى موستەقبەل بۆ لێکۆڵینەوە لە هاوینى ئەمساڵ بڵاوى کردەوە، باس لەوە دەکات کە کارى ئەو رێکخراوانە تەنیا پەیوەست نییە بە تیرۆرى نێودەوڵەتى، بەلکوو درووستبوونى بۆشایی ئەمنی و دەرفەتى فراوانکردنى چالاکى ئەو رێکخراوە تاوانکارە نێودەوڵەتییانە بۆ بەرهەمهێنان و بازرگانى مادە هۆشبەرەکان لە نێوان ئەمەریکاى لاتین و ئەوروپا.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، ئەو بۆشاییە دەرفەتێکى داوە بە رێکخراوە چەکدارە خاوەن داخوازییە جواداخوازیى و سیاسییەکان بە تایبەت لە هەرێمى کازاماس لە باشوورى سەنیگاڵ.
سەرەڕاى ئەوەش ئەو مامۆستایە باس لەوە دەکات، هەر فشارێک لەسەر رەوتە نیشتیمانییەکان هەنگاویان بەرەو هەڵوەشاندنەووەى زیاترى رێککەوتنەکان و پڕۆتۆکۆڵە بەرگرییەکان لەگەڵ هاوبەشە رۆژئاواییەکان، ئەوەش دەبێتە هۆى دووبارە داڕشتنەوەى ژێرخانى سەربازیى و ئەمنى لە سەنیگال.
ئەحمەد ئەمەل ئاماژە بەوەش دەکات، هەرچەندە ئەو گۆڕانکارییە دەرفەتێکى داوە سەنیگال بۆ دووبارە جەختکردنەوە لەسەر سەر سەروەرى نیشتیمانى و سەپاندنى سەربەخۆیى زیاتر لە بڕیارەکانى بوارى بەرگرى، بەلام ئەوەش هەلگرى مەترسى ستراتیژییە، لە حاڵەتێکدا هیچ جێگرەوەیەکى کارا و خێرا جێگەى هاوبەشى ئەمنى پێشوو ناگرێتەوە.
ئيگۆسا ئۆسگاى، لێکۆڵەر لە کاروبارى نێودەوڵەتى دەڵێت، سەنیگال و کۆى وڵاتانى ئەفریقیا بەهۆى بوونى گرووپە چەکدارەکان کە تواناى درووستکردنى ئاژاوە و وێرانکارى هەیە رووبەڕووى ئاڵنگەرى ئەمنى دەبنەوە، ئەوەش واى کردووە بەدواى جێگرەوە دابگەڕێن، تورکیاش یەکێکە لەو بژاردانەى کە لە ئەفریقیا جێگەى رەزامەندییە.
ئەو لێکۆڵە پێیوایە تواناى تورکیا بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشایەى فەرەنسا لە ئەفریقیا درووستى دەکات، لەدواى دوورخستنەوەى ژمارەیەک لە داگیرکەرانى پێشوو، بەشێکى زۆریان پشت بە سەنجڕاکێشى کاڵا تورکیەکان بۆ وڵاتانى ئەفریقیا دەبەستن، بەڵام ئایا تورکیا دەتوانێت هاوکارى ئەو ناوچانە بکات، یاخود نا؟ ئەوەى باشە زۆربەى وڵاتانى ئەفریقیا هەماهەنگى سەربازییان لەگەڵ تورکیا هەیە، بۆیە ئەوە دەبێتە بەردى بناغەى هەژموونى تورکیا لەو ناوچانە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، تورکیا بە کردەیى رێککەوتنى بەرگرى لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتى جیاواز لە هەموو کیشوەرى ئەفریقیا واژۆکردووە، لەوانە سۆماڵ، لیبیا، کینیا، رواندا، ئەسیوبیا، نەیجیریا، غانا، ئەو رێککەوتنانە بوار لەبەردەم گرێبەستى پیشەسازى بەرگرى تورکى دەکاتەوە، بەتایبەت فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، کە بە کارایى و کەمى تێچوو بەناوبانگە.
هێزى ئەفریقی
ماڵپەڕى "مفاتيح الشرق الأوسط" فەرەنسى لە (2024/11/8)راپۆرتێکى شیکارى بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، تورکیا هێزێکى هەرێمى نوێى دیارە لە ئەفریقیا، ژمارەیەک وڵاتى ئەوروپى تێپەڕاندووە کە پێشتر هەژموونى ئابوورى و سەربازییان لەو کیشوەرە هەبوو.
راپۆرتەکە باسى لەوەش کردووە، بوونى سەربازیى تورکیا لەو کیشوارە بۆتە یەکێک لە گەورەترین هاوشێوە ئەوروپییەکان، گۆڤارەکە بۆ ئەوەش بەڵگەى بە چەند نموونەیەکى هەماهەنگى سەربازیى نێوان ئەنقەرە و وڵاتانى ئەفریقیا هێناوەتەوە، کە تورکیا بە بێ مەرجى پێشوەختە پێداویستییە سەربازییەکانى فرۆشتۆتە ئەو وڵاتانە، بە پێچەوانەى ئەو مەرجانەى ئەمەریکا و ئەوروپا دەسەپێنن.
لیبیا یەکێکە لە گەورە کڕیارانى چەکى تورکی، کە تاوەکوو ئێستا فڕۆکەى بەیرەکدار، تانکى کاتمیرسیلەر، فڕۆکەى مەشق و جەنگى "هیرۆکس ــ سى" کە تواناى جێبەجێکردنى چالاکى بەرەنگاربوونەوەى یاخوبوانى هەیە.
راپۆرتەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، هەناردەى چەکى تورکیا لە (2020) بڕەکەى تەنیا (83) ملیۆن دۆلار بوو، لە (2021) گەیشتە (460) ملیار دۆلار، ئەوەش رەنگدانەوەى زیادبوونى خواستە لەسەر پێداویستى سەربازیى تورکی کە تواناى خۆى لە چەندین ململانێ ململانێکان بە کارایى چەسپاندووە.
بەگوێرەى راپۆرتى ئەو ماڵپەڕە فەرەنسییە تورکیا لە ئەفریقیا لە رێگەى سیاسەتى بەرگریى و بازرگانى نەرم، هەژموونى خۆى بەهێز کردووە، ئەوەش کردوویەتى بە یاریکەرێکى سەرەکى لەو کیشووەرە، بە تایبەت لە سایەى پاشەکشەى هەژموونى کلاسیکى ئەوروپا.
گرێبەستەکانى چەک
لە (2025/3/28) ماڵپەڕى "matinlibre"بڵاوى کردەوە، سەنیگال لەژێر چاودێرى سندووقى دراوى نێودەوڵەتى رێککەوتنێکى گرێبەستى چەکى بە بڕى (317) یۆرۆ لەگەڵ کۆمپانیاى " ICC Yapi Yatirim"ى تورکى واژۆکردووە، ئەو ماڵپەڕە دەڵێت، ئەو رێککەوتنە ئامانج لێى چەکدارکردنى سوپاى سەنیگالە بە ماوەى سێ ساڵ کە گرێبەستەکە پێداویستى هێزە ئاسمانى و دەریی و بەڕێوبەرایەتى هێزە چەکدارەکانى بە رەزامەن موباى سیسى، فەرماندەى مۆباى سیسى.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو بژاردەیە دابڕانە لەگەڵ رێککەوتنەکانى سێ ساڵى پێشوو، کە سەنیگال لەسەردەمى ماکى سال لەگەڵ کۆپماپانیاى "AD Trade Belgium"ى ئیسرائیلى تایبەت بە چەک واژۆى کردبوو.
لەو چەکانەى کە پلانى بۆ داڕێژراوە هێزە ئاسمانییەکان وەرى بگرن، دوو فڕۆکەی جۆرى " Casa C295" بۆ گواستنەوە و چالاکى دەریاییە، جگە لە دوو هێلیکۆپتەرى جۆرى " Leonardo AW139" و خزمەتگوزارى چاکردنەوەى فڕۆکەى بەیکار تى بى2 ى توركى، خزمەتگوزارى ئێستا لە سەنیگال و رادەستکردنى کەشتى دەریاى بۆ پاڵپشتى لۆجستى و بەلەمى بچووکى سەربازیى.
هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەکات، سوپاى سەنیگال نزیکەى (30) تانكى جۆرى کوبرا2 و زريپۆشى جەنگى و مووشەکى 105 ملم، (10) هەزار پارچە چەکى کاربین لە جۆرى " M4" و چەندین مووشەکى عەیارە جیاوازى دیکە.
ئەو ماڵپەڕە دەڵێت، ئەو هاوبەشییە لەگەڵ تورکیا بە بەردەوامى پەیوەندییەکان دادەندرێت، کە لە سەردەمى ماکى سال داندراوە، باسیرۆ دیۆماى فاى بەهێزى کردووە، نور ساغمان، باڵیۆزى تورکیا لە داکار رۆڵى سەرەکى لەو هەماهەنگییە ئەمنییەى نێوان هەردوو وڵات هەبوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment