قەتەر دەبێتە شوێنی نێوەندگیریی نێوان تاڵیبان و پاکستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە تاڵیبان و پاکستان لە قەتەر کۆببنەوە و حکومەتی تاڵیبان پشتڕاسی بەشداریکردنی لە گفتوگۆکانی ئاشتی کردەوە و ڕایگەیاند، شاندێکی باڵایان بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگری بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ پاکستان گەیشتووەتە قەتەر.

ڕۆژی شەممە (2025/10/18) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "شاندێکی باڵای وڵاتەکەیان بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگری، محەمەد یەعقووب گەیشتە دەوحە". هاوکات کەناڵی فەرمیی پاکستانیش ڕایگەیاند، "شاندێکی پاکستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان سەردانی قەتەر دەکات".

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئیسلام ئاباد بەدوای زیادکردنی گرژییەکاندا نییە و داوای لە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان کرد وەڵامی نیگەرانییەکانی ئاسایشی پاکستان بدەنەوە و ڕێوشوێنی پشتڕاستکراو لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان بگرنە بەر.

پێش چەند ڕۆژێک ئەو ئاگربەستەی کە بە شێوەیەکی کاتی ئارامیی بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندبووەوە، هەڵوەشایەوە، هەوڵدەدەرێت  جارێکی تر گفتوگۆکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەستپێبكاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین