تورکیا نێوەندگیریی ئاگربەستی ئەفغانستان و پاکستان دەكات تورکیە

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، دانوستاندنی نێوان ئەفغانساتان و پاکستان بەهۆی دروستبوونی گرژییەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە نێوەندگیری بەرپرسانی تورکیا و قەتەر بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/10/19) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو دانوستاندی لوتکەی نێوان ئەفغانساتان و پاکستان بۆ کۆتایهێنان بە ململانێکانی نێوانیان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەرێوەچوو، کۆبوونەوەکە نزیکەی (14) کاتژمێری خایاند. 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا، هەریەک لە شاندی ئەفغانستان و پاکستان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە دەوحە کۆبوونەوە، بە دەستپێشخەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئەندامانی قەتەر نێوەندگیرییان لە نێوان هەردوو وڵات کردوو گەیشتنە ڕێککەوتن.

میدیاکانی تورکیا سەبارەت بە ئەندامانی شاندی ئەفغانستان و پاکستان ئاشکرای دەکات، هەریەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی و وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات ئامادەیی دانوستاندنی ئاگربەست بوون، هەروەها سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانوستاندنەکان میدیای تورکیا دەڵێت، "درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی کاتی و چارەسەری بنەرەتی کێشەی سنوورەکان و گرژییەکانی ئەم دواییانە لەنێوان هەردوو وڵات." گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەدوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا بڕیاریاندا کۆبوونەوەی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچ و تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان و کۆتایهێنان بە گرژییەکان لە ئەستەنبۆڵی پایتەختی تورکیا بەڕێوەبچێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین