حەماس دوو تەرمی دیكە رادەستی ئیسرائیل دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپا و دەزگای ئاسایشی گشتی تەرمی (13) بارمتەی ئیسرائیلییان لە كەرتی غەزە لە خاچی سوور وەرگرتۆتەوە، لە دواین هەنگاو دوو تەرمی دیكەی رادەستكردەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە (2025/10/19) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، تاوەكوو ئێستا سوپای دەزگای شاباك و سوپای وڵاتەكەی تەرمی (13) رفێندراویان وەرگرتۆتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكە وەرگرتنەوەكە هەموو تەرمەكان بە جارێك نەبوو، بەڵكوو بە چەند جارێك بووە، دونێ شەممە دوو تەرمی دیكەیان وەرگرتۆتەوە، نووسینەگە دەڵێت، دوای وەرگرتنەوەی ئەو دوو تەرمە رەوانەی ناوەندی نیشتیمانی بۆ پزیشكی دادی سەر بە وەزارەتی تەندروستی كراون، دوای دیاریكردنی ناسنامەیان بە فەرمی خێزانەكانیان ئاگادار دەكرێنەوە.

ئەوەش لە كاتێدایە ئیسرائیل دەڵێ، ژمارەی ئەو تەرمانەی ماون (16) تەرمە، چونكە یەكێك لە تەرمەكان لە پشكینینی دین ئێن ئەی دەركەوتوو لەگەڵ هیچ یەكێك لە خێزانەكان یەك ناگرێتەوە.

پێشتر كەناڵ 12ی ئیسرائیلی ئاشكرای كردبوو، خاچی سۆر دوو تەرمی دیكەی لە غەزە لە حەماس وەرگرتۆتەوە، پاشان رادەستی سوپا و شاباكی كردووە، بەڵام دوای رادەستكردنەوە بزووتنەوەی حەماس هیچ راگەیێندراوێكی بڵاونەكردۆتەوە.

لە دەستپێكردنی راگەیاندنی ئاگربەست تاوەكوو ئێستا بزووتنەوەی حەماس (20) دیلی ئیسرائیلی بە زیندوویی رادەست كردووە و لە كۆی (28) تەرم تاوەكوو ئێستا (13) تەرمی رادەست كردۆتەوە، كەناڵەكە ئاشكرای كردووە حەماس هەوڵ دەدات ئەو دۆسیە دابخات، بەڵام پێویستی بە كات و ئامێری گەورە بۆ دەرهێنانی كۆی لاشەكان.

رۆژی (2025/10/10) بە نێوەندگیری ئەمەریكا ئاگربەست راگەیێندرا، كە حەماس (20) بارمەتە ئازاد بكات و (28) تەرم رادەستی ئیسرائیل بكات، لە بەرانبەردا ئیسرائیل (250) زیندانی بە هەمیشەیی زیندانی كرابوون لەگەڵ (1718) كەسی دیكە ئازاد بكات، لەگەڵ رادەستكردنی (135) تەرمی فەڵەستینی رادەستی حەماس بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین