سوپاى ئیسرائیل کوژرانى چوار سەربازى راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئاڤێ دۆڤرین، گوتەیێژى سوپاى ئیسرائیل سەبارەت بە کوشتنى چوار سەربازى وڵاتەکەى و برینداربوونى پێنج سەربازیى دیکە دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکى سەختە و لێکۆڵینەوە کوژرانیان دەکەین.

ئەمرۆ هەینى (شەشى حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، هێزە وشکانییەکان بە پاڵپشتى تەواو کاریان کردووە، ئەمڕۆ رۆژێکى سەختە، ئبمە لێکۆڵینەوە لە هەموو رووداوێک دەکەی پەند و وانەش لەو رووداوەش وەردەگرین.

سەبارەت بە ژمارەى کوژراوانیش رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنۆتى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە چەند هەفتەى رابردوو هەشت سەربازى ئیسرائیلى لە کەرتى غەزە کوژراون، رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە لەسەرەتاى جەنگەوە تاوەکوو ئێستا (866) سەربازى ئیسرائیلى کوژراون.

دەبارەى پلانى سوپاى وڵاتەکەى سەبارەت بە پڕچەکردنى گرووپەکان لە کەرتى غەزە، دۆڤرین دەڵێت، سوپاى ئیسرائیل بە چەندین شێوە دژ بە حەماس کار دەکات، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى روونیکردەوە، ئێمە بە هێز و بە رێگەى جۆراوجۆر کاردەکەین، دەستکەوتیشمان هەبوو، حەماس بەشێوەى پارتیزانى شەڕدەکات، ئێمەش هێرش دەکەینە سەر هەموو شوێنیک کە پێویست بکا، لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانى هەموو ئامانجەکانى جەنگ، بۆ رێگرى لە گەڕانەوەى حەماس بۆ کەرتى عەزە و کۆنتڕۆڵکردنى دەسەڵاتى ئەو ناوچەیە و گێڕانەوەى رفێندراوەکان هەمو شێوازێک بەکار دەهێنین.

گوتەبێژى سوپاى ئیسرائبل لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کارى لە پێشینەمان گێرانەوەى رفێندراوەکانە، لە کۆتایشدا لەو کارەمان سەردەکەوین. 

سەبارەت بە کاردانەوەکانیش سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆکایەتى سوپا دۆخەکە هەڵدەسنگێنێت و پاشان رەزامەندى لەسەر ئۆپراسیۆنەکانى باشوور بۆ سەر باشوور دەردەبڕبت بۆ بەردەوامى جەنگى غەزە.

سوپاسى ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵینەوەى سەرەتایی سەبارەت بە هێرشى خان یونس پێشکەشى سەرۆکایەتى سوپا کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین