داوای دەستلەکارکێشناوە لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکەن تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندنی زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر بە زمانی کوردی شعرێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "زمانی دایک، وەک شیری دایک حەڵاڵە" ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لەلایەن پارتە سیاسیەکانی تورکیا بەدوای خۆی هێنا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/10/19) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوو نوعمان کوتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و چەند پەرلەمانتارێکی ئەندامانی کۆمسیۆنی پاڵپشتی و برایەتی و دیموکراسی بەشدارییان لە مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی دیجلەی دیاربەکرد کرد. سەرۆکی پەرلەمان لە دەسپێکی مەراسیمەکە شعرێکی بە زمانی کوردی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "زمانی دایک، وەک شیری دایک حەڵاڵە ئەمەش کاردانەوەی توندی لەلایەن پارتە سیاسیەکانی تورکیای بە دوای خۆیدا هێنا.

ئەیوجە تورکێش تاش، پەلەمانتاری ئی پارت رەخنە لە کوتوڵموش دەگرێت و داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکات و دەڵێت، "ئێوە ئامانجتانە دەرفەتێک وەرگرن بۆ ئەوەی ئاسانکاری و گفتوگۆ لەبارەی هەموارکردنەوەی چوار ماددەی یەکەمی دەستوور بکەن؟، ئێوە دەستورتان پێشێل کردووە و پێویستە دەستبەجێ دەستلەکاربکێشییەوە."

سەبارەت بەو ڕەخنانە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، "خوێندنەوەی شێعرێک بە کوردی لە چوارچێوەی دیبەیتێک بوو، من بەمەبەستی پێکەوە و دەست لە ناو دەست بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بژین، لەنێو تورک و کوردا برایەتی زاڵ بێت و پێموایە خوێندنەوەی شعرێک هاوکاردەبێت بۆ برایەتی و خۆشگوزەرانی لە تورکیا."   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین