کەمی دەنگدەر لە هەڵبژاردنی قوبرسی باکوور تورکیا نیگەران دەکات تورکیە

نوچەنێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوینێ لە قوبرسی باکوور بەرێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان توفان ئەرهورمان بە سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا، دەوڵەت باخچەلی لەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشنیاری کرد و گوتی، "پێویستە بەخێرایی پەرلەمانی قوبرسی تورکیا کۆببێتەوە و ئەنجامی هەڵبژرادنەکان ڕەتبکاتەوە و بڕیاری یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆماری تورکیا ڕابگەیێنێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/20) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، توفان ئەرهورمان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە کۆی (218.313) دەنگ بە سەرۆکی نوێی قوبرسی باکووری تورکیا هەڵبژێردرا، ئەرسین تەتەر کە ئەکپارتی پشتیوانی دەکرد لەم هەڵبژاردنە نەیتوانی سەربکەوێت و لە (35.77٪) دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لەدوای ئەنجامە نافەرمییەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبێژێردراوی نوێ دەکات و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە بەرێز توفان دەکەین کە بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان وەک سەرۆکی نوێ لە کۆماری باکووری قوبرسى توركى هەڵبژێردرا." 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە هەمیشە پشتیوانی برا تورکەکانی قوبرسی باکوور دەکەین و هەموو کات بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی سەروەری باکووری قوبرسی تورکی."

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەپەیامێکدا پێشنیارێکی جیاواز سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەکات و رایگەیاند، " ئەو هەڵبژاردنەی لە باکووری قوبرس ئەنجامدراوە دەنگدەرێکی زۆر کەم بەشداری تێدا کردووە، ناکرێت چارەنووسی هاووڵاتیانی تورکی قوبرس بەمشێوەیە نوێنەرایەتی بکرێت، پێویستە بەخێرایی پەرلەمانی قوبرسی باکوور کۆببێتەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و گەرانەوە بۆ فیدراسیۆنەکان ڕەتبکاتەوە و بڕیاری یەکگرتنەوەیان لەگەڵ کۆماری تورکیا ڕابگەیێنێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین