درۆنی کزل ئێلمای تورکیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باس لە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی پیشەسازی بەرگریی و بە تایبەت بەرهەمهێنانی درۆن و توانای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کزل ئێلما دەکات و رایگەیاندووە، "درۆنی تورکیا هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35)ـی ئەمەریکا."
ڕۆژنامەی بەناوبانگی ماریڤى ئیسرائیلى لە ڕاپۆرتێکدا بەناونیشانی "تورکیا پەردە لەسەر دواین درۆنەکانی خۆی لادەدا" بڵاویکردۆتەوە، كە تیشکى خستۆتەسەر خستۆتە سەر پێشکەوتن و تایبەتمەندی درۆنی تورکی لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا و بە هەڕەشەیەکی جدیی ناوی بردووە بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا.
درۆنی تورکیا هەنگاوێکە بۆ گۆرینی یاساکانی یارییەکان
ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە فڕۆکەی جەنگی کزل ئێلما کە لەلایەن کۆمپانیای بایراکتارەوە بەرهەمهێنراوە، هەروەها یەکخستنی ڕاداری (MURAD-100A) لەلایەن کۆمپانیای (ئەسیلسان) بەرهەمهێنراوە دەکرێت هەنگاوێک بێت بۆ گۆرینی یاساکانی یاری لە ناوچەکە.
بەگوێرەی رۆژنامەى مەعاریڤ، ئەم سەرکەوتنەی تورکیا بەتایبەت لە پیشەسازی بەرگریی و لەرووی شەڕی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانێت وەک زلهێزێکی سەربەخۆ لە بەرەپێشوەچوونی ئەم بوارانەدا پێگەیەکی زۆر بەهێز بۆ خۆی دابمەزرێنێت، بەتایبەت ئەو سیستەمە ڕادارەی تورکیا دروستی کردووە بۆتەڕکابەری ئەو ڕادارانەی کە لە فرۆکەی جەنگی (ئێف 35)ـی ئەمەریکا بەکارهێنراوە.
ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم ڕادارانە پێشووتر کۆمپانیای بایراکدار لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (ئاکنجی) بەکاریهێناوە، ئەو سیستەمە لە توانایداهەیە بەزووترین کات و زۆر بەوردی ئامانجەکەی بدۆزێتەوە، هەروەها بەهەمان شێوە بەرپرسانی بەرهەمهێنانی سەربازی هەمان ڕادارییان بەشێوەیەکی پێشکەوتوانەتر لە کزل ئێلماش بەکارهێناوە، دەکرێت بۆ تورکیا لە بەرەوپێشوەچوونی بواری سەربازی سەردەمێکی نوێ لە شەڕی ئاسمانی ناوچەکە بۆ خۆی دابین بکات.
ڕۆژنامەی ماریڤ لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی کزل ئێڵما دەکات و نووسیویەتی، ناوی کزل ئێلما لە کوڵتوری تورکیادا تایبەتمەندییەکی گرینگ هەڵدەگرێت، تورکیا یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بایراکتار کزل ئێڵما هەم وەک سمبولێک و هەم لە ڕووی تەکنەڵۆژییەوە وەک "هێزێکی ئاسمانی بۆ داهاتوو سەیر دەکرێت"، درێژی فڕۆکەکە (14.7) مەترە، درێژی باڵەکانی (10) مەترە، کێشی بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان (8.5) تۆن، توانای هەڵگرتینی (1.5) تۆن چەکی هەیە، لەتوانایدایە لە یەک کاتژمێردا نزیکەی (1100) کیلۆمەتر ببرێت و دەتوانێت (5) کاتژمێریش لە ئاسماندا بمێنێتەوە خێرایی هاوێشتنی چەکی لە کاتی شەڕدا (930) کیلۆمەترە.
دەشڵێت، فرۆکەی جەنگی کزل ئێلما سیستەمی شەڕکەری سەربەخۆی هەیە، ئەندازیاری پیشەسازی بەرگریی بەشێوەیەکی جیاواز سیستەمی زیرەکی دەستکردیان لێجێگیر کردووە، لەئێستادا بۆتە فڕۆکەیەکی هەوڵگریی شەڕکەر لە ئاسماندا و توانای هەیە بڕیاری سەربەخۆ بدات لە هەر هەڕەشەیەک ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ئاسماندا.
رۆژنامەی ماریڤ باس لە بەرەوپێشوەچوونی توانای سەربازیی تورکیا دەکات و دەڵێت، تورکیا جیتر پێویستی بە بەرهەمی سەربازیی وڵاتان نییە، خاوەنی هەموو بەرهەمێکی سەربازیی ناوخۆیە لەوانەش سیستەمی ڕادار و تەقەمەنی و فۆسێلاجی فڕۆکەی بزوێنەرە، لەئیستادا تورکیا پێگەیەکی سەرکەوتووی لە بواری سەربازی لە گۆرەپانی جیهان هەیە.
هەروەها رۆژنامە ئیسرائیلەکە دووپاتی دەکاتەوە، سیستەمی راداری و فڕۆکەی جەنگی سەرکەوتنێکی تەکنیکی و سیاسی نییە، بەڵکو پەیامێکی جیۆپۆلەتیکیشی لەخۆگرتووە، هەروەها تورکیا ئەو سیستەمە تەکنەلۆژیانەی کە خۆی بەرهەمی هێناوە شکستێکی گەورەی بە گرانی نرخەکانی بەرهەمە سەربازییەکانی هەریەک لە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هێناوە. جگە لەمانەش پێشکەوتنی کۆمپانیاکانی ئەسیلسان و بایکار ئاماژەیەکە بۆ بێدەنگی شۆرشی سیستەمی بەرگری تورکیا لە ناوچە، لەمەوبەدوا تورکیا هاوشانی وڵاتانی زلهێز یەکێکە لە پێشکەوتوترین وڵاتانی جیهان لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بێ فڕۆکەوانی و ڕاداردا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی میللەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment