تورکیا بەهاوبەشی لەگەڵ ئازەربایجان و ئەندەنووسیا بەشداری هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/22) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاویکردەوە، هەریەک لە میسر و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسیاشی دوای ئاگربەست لە غەززە هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی دابمەزرێنن، هەروەها ئەم بڕیارە لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی لێدەکرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە شێوازی دامەزراندنی هێزە نێودەوڵەتییەکە دەڵێت، "ئەم هێزە نابێتە هێزی کلاسیکی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان"، بەڵکو ئاماژە بەوەشکراوە کە هێزەکە بە ئاشکرا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات، هەروەها سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، هەریەک لە تورکیا، ئازەربایجان و ئەندەنووسیا لە چوارچێوەی دامەزراندنی رێککەوتنەکە لەگەڵ میسر هێزی سەربازی ڕەوانەی غەززە دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو هێزە.
هاوکات تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی میسر لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بەو بابەتە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەندەنووسیا بەفەرمی ناردنی (20) هەزار سەربازی بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە راگەیاند، هەروەها بەگوێرەی بەرپرسانی ئازەربایجان کە بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، ئازەربایجانیش ئامادەی خۆی پیشانداوە لە چوارچێوەی دامەزراندنی هێزێکی نیودەوڵەتی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی بەشداربێت لە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە غەززە.
تاوەکو ئێستا تورکیا لە چەندین وڵات هێزی سەربازی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەو بابەتە رانەگەیاندووە، هاوکات بڕیارە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە مانگی داهاتوو لە قاهیرە بەبەشداری وڵاتانی کەنداو بەرێوەبچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment