بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی لەگەل ئەردۆغان کۆدەبنەوە تورکیە

نوچە نێت

هەریەک لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحدت سانجار پەرلەمانتاری دەم پارتی و شاندی ئیمراڵی هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/23) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، گوڵستان کلیچ کۆچیغیت سەرۆکی گروپی دەم پارتی دوێنێ لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، (28)ـی تشرینی یەکەمی (2025)، بۆجاری سێیەم کۆبوونەوەی شاندی دەم ئیمراڵی و ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بێشتەپە بەرێوەدەچێت.

هاوکات، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە دوای (13)ساڵ، شاندی ئیمراڵی یەکەم کۆبوونەوەیان لە (10)ـی نیسان ئەمساڵ کە شاندەکە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەری کۆچکردوو لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. کۆبوونەوەی دووەم لە (7) تەمووز  لەنێوان شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان بەرێوەچوو.

جێگەی باسە، شاندی ئیمراڵی بەر لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان، ئەمڕۆ سەردانی زیندانی ئەدیرنەیان کردوو لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کۆبوونەوە و چاوەروان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەورۆیان لەگەڵ ئەردۆغان شاندی ئیمراڵی باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش و هەنگاوەکانی دوایین پێشهاتەی پرۆسەی ئاشتی و پرسی هەموارکردنەوەی دەستوور تاوتوێ بکەن.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین