وەزیری دارایی توركیا لەگەڵ كوڕی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی بەشداری لە كۆنفراسێك دەكات تورکیە

نوچە نێت

راوێژكاری پێشووی نەمسا ئاشكرای كردووە، وەزیری دارایی توركیا لەگەڵ كوڕی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەشدارییان لە كۆنفراسێكی نهێنی كردووە، لەو كۆنفراسە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئابووریی و زیرەكی دەستك كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/23) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، سیباستیان كورتس، راوێژكاری پێشووی نەمسا كۆنفراسێكی ئابووی بەنهێنی رێكخستووە، كە سەرۆك وەزیران و كەسایەتی و بنەماڵەی شاهانە و بزنسمان لە چەندین وڵات بەشدارییان كردووە، كە هەریەك ئەفنیر ناتەنیاهۆ، كوڕی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دارایی توركیا بەشدارییان كردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی شۆمریمی ئیسرائیل، سەرجەم بەشداربوومان واژۆیان كردووە كە نابێت گفتوگۆكانی ئەو كۆنفراسە ئاشكرا بكرێت، كۆنفڕاسەكە چوار رۆژی خایاندووە، تێیدا نزیكەی هەشتا كەسایەتی لە وڵاتانی جیاواز بەشدارییان كردووە، لەو كۆنفراسە گفتوگۆیان لەسەر زیرەكی دەستكرد و جوگرافیای سیاسی و دۆخی ئابووری لە ئەوروپا كردووە، پاشان باسیان لە ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاس كردووە، ئەو كۆنفراسە لەسەروبەندی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بوو، كە توركیا رۆڵی لەو رێككەوتنە هەبووە.

لەو كۆنگرەیە چەندین وەزیری ئێستا و پێشوو لە توركیا و ئەڵمانیا و هەنگاریان بەشدارییان كردووە، هەروەها كەسانی بنەماڵەی شاهانەی بەحرێن و چەندین وەبەرهێنەری ملیاردێر بەشداریان كردووە.

هەر لەو كۆنفراسە دۆڤی فرانسس، بەڕێوەبەری سندووقی سەرمایەی وەبەرهێنانی كۆنفراسی كۆمەڵەی 11ی كە تێیدا وەبەرهێنان لە كۆمپانیای دریم كە كورتس بە هەماهەنگی لەگەڵ شالیف جولیۆ، دابەزرینەری كۆمپانیای سیخوڕی ئیسرائیلە.

راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەنفیر ناتەنیاهۆ كە ئێستا لە پڕۆژەیەكی تەكنیكی نوێی ئەمنی سەرقاڵی كاركردنە، خاوەنی پاشخانێكی ئەكادیمییە لە فەلسەفە و مێژوو، پێشتر لە كۆمپانیای راوێژكاری "ستراتیژیی ئیسرائیل"ی كاری كردووە، پاڵپەڕەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، فرانسس چاوی بە كوڕەكەی سەرۆك وەزیرانتی ئیسرائیل كەوتووە و گفتوگۆیان لەسەر پرسی زیرەكی دەستكرد كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین