تورکیا دوای (13) ساڵ باڵیۆزی نوێ لە سووریا دیاری کرد هەواڵ

نوچه‌نێت

لە دوای (13) ساڵ لە سەر ڕاسپاردەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز وەک باڵیۆزی نوێ لە دیمەشق دەستنیشان کرا، هەروەها یاپراک بەڵکان وەک نوێنەری دەرەوەی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دیاریکرا.

ئەمڕۆ شەممە (2025/10/25) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، لەگەل روخانی رژێمی ئەسەد و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا لەدوای سێزە ساڵ تورکیا باڵیۆزی نوێی لە سووریا دیاری دەکات، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند گۆرانکارییەک لەنێو وەزارەتەکەی كردووە، لەمانەش، هەریەک لە نوح یڵماز کە ئێستادا بریکاری وەزیری دەرەوەیە وەک باڵیۆزی نوێ لە دیمەشق دیاری کراوە، هەروەها یاپراک بەڵکان باڵیۆزی، گشتی پەیوەنییەکانی دەرەوەی وەک نوێنەری دەرەوەی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دیاری كردووە.

تورکیا لەدوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی ناوخۆی سووریا، لە (26)ـی ئازاری(2012)، هەموو ئەرکەکانی باڵیۆزخانەکەی دیمەشق وەستاند، هەروەها لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع و کۆتایهێنان بە رژێمی ئەسەد، تورکیا هەموو پشتیوانییەکی بۆ حکومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند.

نوح یڵماز کێیە؟

- لە ساڵی (1974) لە ئەستەنبۆڵ لە دایک بووە.

- بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە بەشی کۆمەڵناسی،  لە ساڵی (2001) ماستەری بەدەستهێناوە لە گرافیک دیزاین. لە ساڵی (2013) وەک وانەبێژ لە زانکۆی (مەرمەرە) وانەبێژبووە.

- خوێندنی بەکالۆریۆرسی لە بەشی زانستە سیاسیەکان و کارگێری گشتی (بەشی زمانی فارسی) خوێندووە بەڵام زانکۆکەی تەواو نەکردووە.

- دووکتێبی بەناوی "وتاری قەدەغەکردنی نیگارکێشان لە ئیسلامدا" و "مێژوو، سیاسەت و سیاسیەتی دەرەوەی لە تورکیا"ـی نووسیەوە.

- لەساڵی (2024) وەک بریکاری وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوە و لە ئێستا دا وەک بالیۆزی نوێی دیمەشق دیاریکرا. هەروەها لە ساڵی (2013) لە بەڕێوەبەرایەتی هەوالگریی (میت) کاری کردووە، لە ساڵی (2013-2012) وەک توێژەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان کاری کردووە.

- باڵیۆزی نوێی سووریا خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین