بایدن خەونەکەی ترەمپ دەهێنێتە دی شیکاری ئابوری
باڵا دەستی چین لە بەرهەمهێنان و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی بەرهەمهێنانی توخمی لیسیۆم، هۆکارە لە بەدیهێنانی خەونی دۆنالد ترەمپ لە لایان بایدنەوە بۆ دەستبەکاربوونی پرۆژەی نیڤادا

نوچەنێت

توخمی لیسیۆم بە مادەیەکی سەرەکی لە دروستکردن وبەکاربردنی پاتریە بەکارهێنراوەکانی ئوتومبێلی کارەبایی دادەنرێت، هەروەها وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەو توخمە لە ئەمریکا لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایەوە، بڕیاردەرانی حکوومەتی واشنتۆنی لە نەبوونی ئەو مادە گرنگە هەراسان کردووە.

کۆمپانیاییەکانی ئەمریکا لە هەوڵ و کێبرکێ ی بەردەوامدان بۆ بەرهەمهێنانی پاتری لیسیۆم، بەڵام ترسی ئەمریکییەکان لە کۆنتڕۆلکردنی بازارەکانی ئەو ماددەیە لە لایان وڵاتی چینەوە، ئاستی مەترسییەکانی فراوانتر کردوون. بە تایبەت دوای باڵادەستی چین لە کۆنتڕۆلکردنی ناوچەکانی کۆماری کۆنگۆی دەوڵەمەند بە  توخمی لیسۆم و کوباڵات.

هەروەها رێگاکانی بەرهەمهێنانی لیسیۆم، ئاستەنگێکی تری بەردەم وەبەرهێنەرانی ئەمریکایە، بە نموونە ئەو ناوچانەی کە دەوڵەمەندن بەو توخمە ( چیلی وئەرژەنتین)، جۆری خاکی ئەو ناوچانە وشکن و لەژێر چەندین بەرگەتووی دەریایی دان، تێچوویەکی زۆری دەوێت بۆ بەرهەمهێنان و جگە لەوەی شێوازی بەرهەمهێنانی فاکتەرێکی لە فاکتەرەکانی پیسبوونی ژینگە.

بەرهەمهێنانی لیسیۆم لە ئەمریکا

ناوچەی “ساکر” کە ڕووبەرەکی  5هەزار دۆنم 500 هەزار مەترە، بە ناوچەیەکی گرنگی فیدراڵی نزیک سنوورەکانی ئوریگۆن داندەنرێت و پرۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی توخمی لیسیۆمی لێ جێبەجێدەکرێت، یەکێکە لەو پرۆژانەی کە ئیدارەی دۆنالد ترەمپ لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دەستی کرد بە پێداچوونەوە لە کارەکان، بۆ زوو بەرهەمهێنانی توخمی لیسیۆم، هاوکات ئەو پرۆژیە هاوتەریبە لەگەڵ ڕێساکانی ئیدارەی نوێ ی بایدن، بە تایبەت لە پاراستنی رێکارە ژینگەییەکان.

لەو بارەیەوە، سەرۆکی کۆمپانیایی جێبەجێکاری “لیسیۆ ئەمریکا” دەڵێت" کۆمپانیاییەکەمان ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی پاتری لیسیۆم".

ئاستەنگەکانی پیسبوونی ژینگەیی بەردەم کۆمپانیاییە ئەمریکییەکان، هۆکارە لە بەرهەمهێنانی تەنیا ڕێژەی ٪1.2  توخمی لیسیۆم لە ناوچەکانی ئەمریکا

مصنع جنرال موتورز- السيارات الكهربائية - بطاريات السيارات
کارگەی جەنەرال مۆتۆرز بۆ بەرهەمهێنانی پاتری ئوتۆمبێل

ئاستەنگەکانی بەردەم ئەمریکا

سەرۆکی کۆمپانیای “لیسیۆم ئەمریکا” لە بارەی ئاستنگەکانی بەردەم پرۆژە ستراتیژیەکەی وڵاتەکەی دەڵێت" ئێمە دەتوانین ڕووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و ئاڵنگاریەکان ببینەوە و هەلی کای نوێ و ڕکابەری جیهانی لە بەرهەمهێنانی لیسیۆم برەخسێنین"

هەرچەندە پرۆژەکەی ئەمریکا کە دەکەوێتە ویلایەتی نیڤادا ڕووبەڕووی رەخنەی شارەزایانی بواری ژینگە بۆتەوە، بەڵام بڕیار وایە ئیدارەی بایدن بڕیاری فراوانکردن وکەوتنە کاری ئەو پرۆژەیە بدات، هەروەک چۆن ئیدارەی دۆنالد ترەمپ گرنگیەکی زۆری بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆژیە دا.

هەرچەندە کۆمپانیای جێبەجێکار بڕیاری کەمکردنەوەی مەتسریەکانی پیسبوونی ژینگەی لە کاتی بەرهەمهێنان داوە، بەڵام سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاییە ئەمریکییە دوو دڵیەکانی لە بڕیاری کۆتایی حکوومەتی وڵاتەکی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە نەشاردەوە.

 

الليثيوم
مادەی سەرەکی لە پێکهاتەی توخمی لیسیۆم

پرۆژەی بەرهەمهێنانی توخمی لیسیۆم، لە لایان هەردوو حزبی کۆماری و دیمۆکراتەکان و پشتگیری دەکرێت، لە پێناو هەمەچەشنکردنی مادەی خامی تایبەت بە ئەمریکا و بڕیار وایە لە کاتی بونیاتنای پڕۆژەکە زیاتر لە 1000 کارمەند کار بکات و دوای تەواوو بوونی زیاتر لە 300 پسپۆری ئەمریکای کار لەو پرۆژەیە دەکەن، بەڵام پێدانی بری 75 ملیۆن دۆلار وەک باج بۆ حکوومەت، ئەرکی کۆمپانیایی جێبەجێکار قورستر دەکات. هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەو کارمەندانەی کە لە بەرهەمهێنانی گۆگرد کارەکانیان لەدەست دەدەن لە داهاتوودا، لە بواری بەرهەمهێنانی توخمی لیسیۆم، دووبارە ببنەوە خاوەن کار.

ئەگەر پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆتاییەکانی 2022 و سەرەتاییەکانی 2023، کۆمپانیای لیسیۆم ئەمریکا، دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 60 هەزار تۆن کاربۆنی لیسیۆم تا 45 ساڵ، ئەمەش بە واتای دروستکردنی ساڵانە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وڵاتی ئەمریکا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین