ئەمریکا بە دوای "ئاڵتوونی سپی"یەوەیە
نوچەنێت
ئێستا کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل ڕوویانکردووەتە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، بۆ نموونە کۆمپانیای تێسلا ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک ئۆتۆمۆبێڵی کارەبایی دروستکردووە، هەروەها چەندین کۆمپانیاش بە تایبەتی خەریکی دروستکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمۆبێلانەن بە جۆرەها مۆدێلی نوێ، وەکوو "ڕیڤیان" و "لوسید".
بۆ بەگەڕخستنی ئەم هەموو ئۆتۆمۆبێلەی دروستدەکرێن و دەخرێنە بازاڕ، پێویست بە ژمارەیەکی زۆر لە باتری دەکات، بۆ دروستکردنی باترییەکەش ئەمریکا پێویستی بە بڕێکی زۆری کانزای لیسیۆمە.
کۆمپانیای (بێنچمارک مێنیراڵ ئینتیڵیجێنس) دەڵێ بۆ ساڵی 2030 تێكرای 90%ی پێویستیی لیسیۆم بەهۆی زیادبوونی ئۆتۆمۆبێلی کارەباییەوە دەبێت. بەڵام لیسیۆم جگە لە باتریی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی، لە چەندین بواری زۆر زیندووی دیکەشدا بەکاردێت، وەکوو باتریی مۆبایل و کۆمپیوتەر، باتریی هەڵگرتنی وزەی خۆر و وزەی با، چەندین کەرەستەی ڕۆنی مەکینەکان و تەنانەت کەرتی دەرمانسازی و پیشەسازیی چەک.
جۆن ئیڤانز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (لیسیۆم ئەمریکاز)، دەڵێت کە لیسیۆم "گرنگییەکەی وەکوو گرنگیی خوێنە بۆ جەستە، لیسیۆم کیمیای شاراوەی پشت کارکردنی باترییەکانە، بابەتی هاوبەشی هەموو تەکنۆلۆجیاکانی دروستکردنی باترییە، بۆ نەوەی نوێی باترییەکانیش لیسیۆم ماددەی یەکلاکەرەوەیە".
گرنگیی لیسیۆم لە دروستکردنی ئەو باترییانەدا کە دووبارە بارگاوی (شەحن) دەکرێنەوە، نازناوی (ئاڵتوونی سپی) پێ بەخشیوە.
لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە، نرخی لیسیۆم بە ڕاددەی 280% بەرزبووەتەوە و وای لێهاتووە هەبوونی ئەم کانزایە لەناو وڵاتدا وەکوو نەوتی جاران وایە لە مسۆگەرکردنی ئاساییشی ئابووری و نیشتیمانیدا.
بەڵام ئەمریکا لە بواری سامانی لیسیۆمدا دوا کەوتووە، بەجۆرێک تەنیا سەدا یەکی لیسیۆمی جیهانی دەردەهێنێت و پوختەی دەکات لەناو وڵاتەکەیدا، ئەوەش بەپێی داتاکانی دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا.
لە وڵاتانی ئوسترالیا و چیلی و چین سەدا هەشتای لیسیۆمی جیهان دەردەهێنرێت. چین تەنیا خۆی سەدا پەنجای کۆی پرۆسەکانی پوختە و ئامادەکردنی لیسیۆم-ی کۆنترۆڵ کردووە لە هەموو جیهاندا و سێ لە چواری کارگە پیشەسازییە زەبەلاحەکانی لیسیۆمی هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
سەرچاوە: ئەلخەلیج
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment