ئیسرائیل بە فەرمى بەشدارى تورکیا لە هێزى ئاشتیپارێزى رەت دەکاتەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەى بە واشنتنى راگەیاندووە، هەر بەشدارییەکى تورکیا لە هەر هێزێکى نێودەوڵەتى پێشنیارکراو بۆ پاراستنى ئاشتى لە کەرتى غەزە رەت دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/27) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، جەدعون ساعیر، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆى ئەو هەڵوێست و رێکارە دیپلۆماسى و ئابوورییە دوژمنکاریەکانى ئەنقەرە بەرانبەر تەلئەبیب رێگەنادەین هیچ هێزێکى سەبازیى بەشدارى هیچ هێزێکى ئاشتیپارێز لە کەرتى غەزە بکات.

سەبارەت بە هەڵوێستیان بەرانبەر پلانى دۆناڵد ترەمپ، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل، پابەندى وڵاتەکەى بەو پلانە راگەیاند، پێشى وایە سەرکەوتنى ئەو پلانە دەخوازێت هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان پێیەوە پابەند بن.

ساعر داواشى لە بزووتنەوەى حەماس کرد، ئەو تەرمانەى لایان ماوە رادەستى بکەنەوە، لە هەمان کاتیشدا رەخنەى لە یەکێتى ئەوروپا گرت، کە رێگە دەدات دەسەڵاتى فەڵەستینى بەردەوام بێت لە هاندان دژ بە ئیسرائیل.

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل داواى لە سەرکردەکانى ئەوروپا کرد، لێپرسینەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانى فەڵەستینى بکەن لەسەر پاڵپشتیان بۆ جێبەجێکارانى هێرشەکان و پێدانى مووچە پێیان، هەروەک جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، کە پلانەکەى ترەمپ روونى کردەوە، کە قبووڵکردنى هەر دەسەڵاتێکى فەڵەستینى پەیوەیستە بە چاکسازیى کردەیى و راگرتنى هاوکارى تیرۆرستان و کەسوکارەکانیان.

سەبارەت بە هێزى نێودەوڵەتى، ساعیر ئاماژەى بەوە کرد، کە هەر وڵاتێک خواستى بەشدارى لە چوارچێوەى هێزى نێودەوڵەتى هەیە، پێویستە دوژمنایەتى بەرانبەر ئیسرائیل نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین