وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: چەندین وڵات دێنە پاڵ هێزی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ غەززە
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2025/10/28) ماڵپەڕی (بی بی سی) ڕایگەیاند، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەک وڵات ئامانجییانە ببنە بەشێک لە هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی کە لە کەرتی غەززە دەبن لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش، دواتر ئەرکی هەریەکێک لەم وڵاتانە دیاریدەکرێت و هەماهەنگی بەردەوام دروست دەکرێت". وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "هەنگاوی دواتر داواکردنی بڕیارێک دەبێت لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە پشتیوانیی ئەو هێزە بکات بۆ ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی تریش بەشدار بن".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "دەبێت ئیسرائیل وڵاتانی بەشداربوو پەسەند بکات و گفتوگۆکان سەبارەت بە دامەزراندنی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی بەردەوامن و بە زووترین کات ئەو هێزە جێبەجێ دەکرێت و دەست بە کارەکانی دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نازاندرێت ئەو هێزە چۆن دەتوانێت بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حەماس کار بکات، ئەگەرچی ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس پێشکەوتنی مێژوویی بەخۆیەوە و چاوەڕوان دەکرێت پەرەسەندنی چاوەڕوان نەکراو ڕووبدات".
بە گوێرەی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا، قەتەر، میسر ئامادەیی وڵاتەکانیان دەربڕیوە بەشدار بن لەم هێزەدا، بەڵام ئیسرائیل هەڕەشەیان لێدەکات و بەرژەوەندی خۆی وەک پێشینە دادەنێت.
سەبارەت بەم پرسە جەدعون ساعیر، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل رایگەیاند، "بەهۆى ئەو هەڵوێست و رێکارە دیپلۆماسى و ئابوورییە دوژمنکاریەکانى ئەنقەرە بەرانبەر تەلئەبیب، رێگەنادەین هیچ هێزێکى سەبازیى بەشدارى هیچ هێزێکى ئاشتیپارێز لە کەرتى غەزە بکات و هەر وڵاتێک خواستى بەشدارى لە چوارچێوەى هێزى نێودەوڵەتى هەیە، پێویستە دوژمنایەتى بەرانبەر ئیسرائیل نەبێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment