توركیا مەشق بە سەربازانی سووریا دەكات تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی كاتی دیمەشق مەشقی قوتابیانی سەربازیی و سەربازانی سووری لەسەر خاكی وڵاتەكەمان دەستی پێكرد.

ئەمرۆ شەممە (2025/11/1) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، زەكی ئاكتورك، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە كۆتایی مانگی رابردوو (49) قوتابی سووری لە ئەكادیمیای وشكانی و ئاسمانی و دەریایی دەست بە مەشقی سەربازیی دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، ئێستا توركیا لە ئاكادیمای سەربازیی میوانداریی (696) قوتابی سەربازیی كردووە، هەروەها لە قوتابخانەی ئەفسەرانی پێشەیی میوانداری (241) قوتابی كردووە، كە لە (29) وڵاتی دۆست و هاوپەیمان هاتوون، وەزارەتی بەرگری توركیا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو سەربازە سووریانە بەكردەیی دەستیان بە مەشق كردووە و شوێنی مەشقەكەشیان بریتییە لە سەربازگەكانی سەر بە هێزە چەكدارەكانی توركیا.

ئەو هەنگاوە لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی هاوبەش بوو لەسەر مەشق و راوێژكاری حكومەتی كاتی سووریا كە لە (2025/8/13) واژۆیان كرد، كە كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی بەرگری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

وەزاررەتی بەرگری توركیا ئاماژە بەوەش دەكات، بەردەوامی پێدانی پاڵپشتی مەشق و راوێژكاری بۆ سووپای سووریا وەك بەشێكە لەو چوارچێوەیە.

لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە (2024/8/12) حكومەتی توركیا بە هەموو شێوەیەك هاوكاری سوپای حكومەتی نوێی سووریا دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین