داگای مافی مرۆڤی ئەوروپا: سکاڵای تورکیای بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاش ڕەتکردەوە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
لەدوای ئەوەی تورکیا دووبارە سکاڵای پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاشی پێشکەش بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرد، دادگای مافی مرۆڤ دوێنێ سكاڵاکەی ڕەتکردەوە و دەڵێت، دەبێت دەستبەجێ دەمیرتاش ئازاد بکرێ، هەروەها دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، "ئازادکردنی دەمیرتاش بۆ تورکیا سودی دەبێت."
(9) ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تێدەپەرێت، لەگەڵ ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەستگیرکردنی بە پێشێلکردنی یاسا و هەوڵێکی سیاسی ناوی دەبات و بۆ چوارەم جارە بڕیار بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دەردەکات، بەڵام تورکیا بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و لە (10)ـی تەمووزی (2025)، لەدوای دوو ڕۆژ بەسەر تێپەربوونی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ بۆ ئازادکردنی دووبارە داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاشی پێشکەش بە دادگای مافی مرۆڤ کردەوە.
هاوکات دوێنێ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکالای تورکیای لە دژی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕەتکردەوە و لەمەو دوا تورکیا مافی سکالای نەماوە بەمشێوەیە بڕیاری کۆتایی دادگایە و چاوەروان دەکرێت بەو نزیکانە دەمیرتاش ئازاد بکرێت و دادگای ئەوروپا دەشڵێت، دەبێت دەستبەجێ دەمیرتاش ئازاد بکرێ.
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەدوای ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا ڕایگەیاند، "بەدڵنیاییەوە بڕیارێکی گرینگ و لە ڕووی یاساییەوە دەبێت دادگای تورکیا پابەندی بێت، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ من گرینگ نییە، بەڵکو بۆ (86) ملیۆن هاووڵاتی تورک گرینگە و دەبێت یاسای برایەتیی لەنێو گەلی ئێمەدا لە هەموو شتێک بە نرختر بێت."
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، لەگەڵ ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا لێدوانێکی ئەمڕۆی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لەبەردەم ئەندامانی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا بوو سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش ڕایگەیاند، "ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سودی دەبێت بۆ تورکیا."، هەروەها باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، "هەندێک کەس دەیانەوێت مین لەنێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش بنێژن، ئەو کەسانە ئامانجیان تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە."
سەرۆکی گشتی مەهەپە هەروەها سەبارەت بە سەردانی شاندێکی کۆمسیۆنی چارەسەری ئاشتی بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە راشیگەیاند، "ئیمراڵی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی پرۆسەکە جێبەجێ کردووە و دەکرێت شاندێکی پەرلەمانی بۆ گوێگرتن لە ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی بکات و گرینگە بۆ پرۆسەکە."
دەوڵەت باخچەلی ئامادەیی پارتەکەی دووپات کردەوە کە دەتوانن بەشداری شاندی سەردانیکارانی ئیمراڵی بکەن و گوتیشی، "دەبێت بیروبۆچوونی کۆتایی سەرکردایەتیی دامەزرێنەری پەکەکە لە پرۆسەکە لەبەرچاو بگیرێت."
هەر سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا دەم پارتی پێشوازی لە بریارەکە دەکەن و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێن، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵای حکومەتی تورکیا دژی دەمیرتاش ڕەتکرایەوە، بەمشێوەیەش بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش بووە کۆتایی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment