قوبرس دەبێتە گۆڕەپانى رووبەڕووبوونەوەى داهاتووى تورکیا و ئیسرائیل
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
دواى ئەوەى تورکیا رۆڵى وەک لایەنێکى سەرەکى لە دۆسیەى غەزە سەپاند، فۆکەسى خستە سەر ئامانێکى نوێ، ئەویش هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى نێوان قوبرس و ئیسرائیل، ماڵپەڕى "جلۆبز"ى ئبسرائیل تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ بەهێزکردنى پێگەى خۆى لە قوبرس.
بڵاوەپێکردنى سیستەمى بەرگرى ئیسرائیل لە سەر خاکى قوبرس بۆتە تووڕەبوونى ئەنقەرە، پێى وایە ئەو هەماهەنگییە هەڕەشەى راستەوخۆیە لەسەر بەرژەوەندییەکانى.
رێککەوتنى وەستانى جەنگ لە غەزە بووە هۆى گۆڕانکارى لە رۆڵى ناوچەیى تورکیا، دواى ئەوەى تورکیا لە وڵاتێکەوە کە تەنیا میواندارى سەرکردەکانى بزووتنەوەى حەماسى لە ئیستەنبۆڵ کرد، بە هاوکارى دۆناڵد ترەمق، بووە لایەنێکى سەرەکى لە هەوڵەکانى دووبارە ئاوەدانکردنەوەى کەرتى غەزە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هیوایانەى هەندێک لەسەر پاشەکشەى هێرشى فەرمى تورکیا بۆ سەر ئیسرائیل هەڵیان چنیووە، نزیکە زۆر بەخێرایى بپووکێتەوە.
کۆمارى قوبرس بەکردەیى جگە لە تورکیا کەس دانى پێدانەناوە، سوپاى تورکیا بە هێزى فەرمى دادەندریت, لەپاڵ دەزگاى ئاسایشى ناوخۆیى کە ئەرکى پۆلیسى لە ئەستۆیە، ئەمرۆ تورکیا بە فەرمى ژمارەیەک تۆمەتى جۆراوجۆرى ئاراستەى ئیسرائیل کرد، کە پەیوەستە بە پەیوەندییە بەهێزەکانى نێوان کۆمارى قوبرس و یۆنان، ئەوەشە ئەنقەرە پێیوایە ئیسرائیل هەوڵى دەورەدانى دانى ستراتیژى دەدات.
ئەوەى ئیسرائیلى تووشى دڵەڕاوکێ کردووە، رۆڵى هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیایە، کە بە دیارترین کاندید بۆ جێگرەى ئەردۆغان دادەندرێت، کە لە لێدوانە ئاگراویەکانى داواى هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى سێلایەنەى ئیسرائیل ــ قوبرس ــ یۆنانى کردووە. ماڵپەڕەکە ئاماژەى ئاماژە بەوەش دەکات تورکیا یەکەم جار گورزى خۆى دەوەشێنێت.
فیدان جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە وڵاتەکەى بە وردى چاودێرى هەوڵەکانى هەندێک وڵات بۆ دەوردانى تورکیا دەکەن، ئەنقەرە کار لەسەر پەرەپێدتنى ستراتیژى دیپلۆماسى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەڕەشەیە دەکات، ئەگەر ئەو هەوڵانە شکستى هێنا، ئەوکات ئەو دۆسیە ئاراستەى لایەنە ئەمنییەکان دەکات.
هاکان فیدان ئیسرائیل بە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکانى قوبرس بۆ جێبەجێکردنى هێرشە ئاسمانییەکان لە جەنگى سەر غەزە بەکارهێناوە، دەشڵێت، فڕۆکە ئیسرائلییەکان لەوەوێەوە بەڕێکەوتوون و ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتى فەڵەستینیان کوشتووە.
دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى دامەزراندنى سیستەمى باراک MX ى ئیسرائی لە قوبڕس، تورکیا زۆر تووڕەبوو، هەرچەندە ئەو سیستەمە تەنیا بەرگرییە، بەڵام تورکیا لەگەڵ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەند سەبارەت بە دیاریکردنى سنوورە ئاوییەکان جیاوازە، چونکە ترسى لەوە هەیە ئەو سیستەمە جووڵە ئاسمانییەکانى لەو ناوچەیە سنووردار بکات، بەتایبەت کارایەکەى دەگاتە نزیکەى (400) میلۆمەتر.
گالیا لیندنشتراوس، لێکۆڵەر لە پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل دەڵێت، نیگەرانى تورکیا بەهۆى چەکدارکردنى قوبرس بە تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووى ئیسرائیلە، لە ئەنقەرە ئەو پێشکەوتنە بەراورد دەکرێت بە جێگیرکردنى سیستەمى ئێس 300 رووسى کە ئەنقەرە پێشتر قوبرسى ناچارکردووە بیگوازێتەوە بۆ یۆنان، لە سایەى بوونى تورکیا بە لایەنێک کە هەوڵى پێداچوونەوە بەو سیستەمەى ئێستا دەدات، رۆژهەڵاتى دەریالى ناوەند، ئاڵۆزى بەخۆیەوە دەبینێت.
بابەتى هەڵبژاردن
لەم دوایە ئاڵۆزییەکى بێ پێشینە زیادى کردووە، ئیسرائیل بۆتە بابەتێکى سەرەکى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە کۆمارى قوبرسى باکوور، لە چوارچێوەى ململانێکانى نێوان ئارسین تەتار، کەسایەتى نزیک لە ئەردۆغان لە (2020)وە پۆستى سەرۆکایەتى وەرگرتووە، کە دژ بە تۆفان ئۆرهورمانە، کە لە هەڵبژاردنەکانى (2025/10/19) سەرکەوت، تەتار ئاماژەى بەوە کرد، کە یۆنان و ئیسرائیل نایانەوێت بگات بەو پۆستە.
ئیسرائیلییەکان بەهۆکارى ئەمنی لە قوبرس جێگیربوونە، ئەوەش وایکردووە، دانیشتوانى قوبرسى یۆنانى بەهۆى زیادبوونى چەکدارکردن هەست بە نیگەرانى بکەن.
نیکۆس خریستۆدۆلیدس، سەرۆکى قوبرس لە کۆنتڕۆڵکردنى ئەو ئاڵۆزیانە تووشى بەربەست دەبێتەوە.ئەو ماڵپەڕە ئیسرائلییە پێى وایە ئەنجامى ئەو هەڵبژاردنە نیگەرانى لاى دەولەت باخچەلى، هاوپەیمانەکەى ئەردۆغان درووستکردووە، داواى لە پەرلەمانى نیقۆسیا کرد، بە فەرمى دەنگ بۆ هاتنە پاڵ کۆمارى تورکیا بدەن.
هاى ئیتان کۆهین یانرۆجاک، پسپۆڕى کاروبارى تورکیا لە ناوەندى مۆشیە دایان لە زانکۆى تەلئەبیب دەڵێت، ئەو هەماهەنگییە ئەمنییەى نێوان قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان، ئەگەر بەرگریش بێت، ئەنقەرە وەک هەوڵێکى ئیسرائیلى بۆ دەورودانى خۆى شرۆڤەى دەکات، بۆیە تورکیا تەلئەبیب وەک هەڕەشەیەکى رارستەوخۆ لە رێگەى قوبرس و یۆنان وێنا دەکات.
لیندنشتراوس پێىوایە، ئیسرائیل هیچ رۆژێک لە هەڵبژاردنى قوبرس بابەت نەبووە، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەى غیابى تەتار لە گۆڕەپانى سیاسى وەک دەرفەتێکى بۆ فراوانکردنى هەژموونى ئیسرائیل لەو دوورگەیە وێنا بکات.
دووبارە ئاوەدانکردنەوەى غەزە
لە سایەى ئەو تێکەڵبوونە هەرێمییە، ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە دەڵێت، لێدوانەکانى سەرۆکى قوبرس لەوە سەرچاوەى گرتووە تاوەکوو رەهەندێکى دیکە بداتە ئەو ململانێیە، خواستى خۆى بۆ بەشدارى لە هەوڵەکانى ئاوەدانکردنەوەى غەزە دەربڕیووە، کە بەگوێرەى خەمڵاندنى نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستى بە (70) ملیار دۆلارە.
نیقۆسیا بەهۆى پێگەى ستراتیژى و بەشدارى لە یەکێتى ئەوروپا بۆ راکێشانى پڕۆژە ستراتیژییەکان بەکاردەهێنێت تاوەکوو بە سوودى کۆمپانیا خۆجێیەکانى تەواو ببێت، بەلام ئەو تمووحەى قوبرس گومانى لاى ئەنقەرە درووستکردووە، کە پێی وایە ئووە هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندی کۆمپانیاکانى.
ئەو گومانانەى تورکیا هاوکاتە لەگەڵ ناڕازیبوونى لە هەبوونى ئیسرائیل لە کۆمارى قوبرس، کەتەنیا لەسەر کۆچکردنى ئیسرائیلییەکان بۆ ئەو دوورگەیە کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو ژمارەى گەشتیارە ئیسرائیلییەکانیش دەگرێتەوە، کە ژمارەى پێوانەیان تێپەڕاندووە.
بەگوێرەى داتا فەرمییەکانى نیقۆسیا لە مانگى ئەیلۆلى ئەمساڵ گەیشتۆتە (80) هەزار و (115) هەزار کەس، ئەوەش بەراورد بە هەمان مانگى (2024) رابردوو لە (46.8%) زیادى کردووە، لەدواى ئەوە ئەڵمانیا لە پلەى دووەم دێت کە رێژەکەى دەگاتە (39.7%) کە دەکاتە (34) هەزار و (348%) گەشتیار، ئەو ژمارانە گەشتیارانى ئیسرائیلى خستۆتە پێش گەشتیارانى ئەڵمانی و بەریتانى بۆ ئەو دوورگەیە،کۆهین یانرۆجاک دەڵێت، ئەو جووڵەى تورکەکان جووڵەى بەرگرین.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى کۆهین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە لە جەنگى ئۆکتۆبەرى (2023) ئەنقەرە برەو بەو قسەیە دەدات کە ئیسرائیل هەوڵى دەورەدانى دەدات، چونکە پێى وابوو، چوونى ئیسرائیل بۆ غزە، وەک پێشەکییە بۆ ئەگەرى جەنگى لبنان، پاشان سووریا، تا دەگات بە خودى تورکیا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیسقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment