پارتی سعادەت و پارتی رەفاى نوێ هاوپەیمانییەکی نوێ پێکدێنن تورکیە

نوچەنێت

لە سیاسەتی تورکیادا هاوپەیمانییەکی نوێ پێکدەهێنرێت، هەریەک لە پارتی سەعادەت و رەفاى نوێ لەدوای چەندین ساڵ لە دانوستان خۆیان ئامادە دەکەن لەژێر یەک چەتر یەکبگرنەوە و هاوپەیمانییەکی نوێ پێکبهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/4) ماڵپەڕی(تورکیا گەزەتە)  بڵاوی کردەوە، لەدوای دانوستاندنی چەندین ساڵ هەریەک لە پارتی سەعادەت بە سەرۆکایەتی مەحمود ئاریکان  و پارتی رەفاى نوێ بە سەرۆکایەتی، فاتیح ئەربەکان  گفتوگۆکانیان بەردەوامە بڕیارە لەژێر یەک چەتر بەناوی "هاوپەیمانی دیدگای نیشتیمانی" یەکبگرنەوە و لە سیاسەتی تورکیا هاوپەیمانییەکی نوێ دابمەزرێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، هەردوو پارتی تورکیا بە چڕی بەردەوامن لە کارکردن  بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکەیان و بڕیارە لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا کە لە (2028) بەڕێوەدەچێت، بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن. سەرۆکی هەردوو حزب پێیانوایە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەیەک لیست دەتوانن لە (7%) زیاتریش دەنگەکان بەدەست بهێنن.

هەرچەندە هەریەک لە سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت و رەفاى نوێ لە رابردوو لە دژی یەکتر چەند لێدوانێکیان ئاراستەی یەکتر دەکرد، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ جولە لەنێو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا دروستبووە و ئەکپارتیش سەبارەت بەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکەیان دەکەین. هەروەها لەگەڵ ئەوەی  بڕیاربوو هەریەک لە پارتی ئایندە و دیڤا بەشداری هاوپەیمانییەکە بکەن، بەڵام لەئێستادا یەکلابۆتەوە تەنیا ئەو دوو پارتە هاوپەیمانییەکە پێک دێنن.

جێگەی باسە، پارتی سەعارەت لە هەڵبژاردنى رابردوو لەگەڵ پارتى گەلى کۆمارى و پارتى ئایدە و دیڤا پارت و ئی پارت چووە هەڵبژاردنەکان و توانى (10) كورسى بەدەست بهێنێت، هەروەها پارتی سەرلەنوێی رەفاهـ پارتێکی سیاسی ئیسلامی تورکیایە، لە هەردوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و شارەوانی تورکیا توانی (6٪)ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین