دادگای ئیستەنبۆڵ تانەیەكی جەهەپە رەت دەكاتەوە
رۆژی چوارشەممە (2025/11/5) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، بازنەی چل و پێنج لە دادگای ئاسایشی گشتی لە ئیستەنبۆڵ بڕیاری سڕكردنی لقی پارتی گەلی كۆماری شارەكەی رەتكردەوە، گۆرسال تەكین بە كاتی بە سەرۆكی لیژنەی جەهەپە لە ئیستەنبۆڵ لە شوێنی خۆی مایەوە.
دوای ئەو بڕیارە پارتی گەلی كۆماری تانەیەكی پێشكەشی دادگای ئەو شارە كردووە، بەڵام دادگا تانەكەی رەتكردەوە، بڕیاری بەردەوامی لیژنەی قەیومی دا، بەگوتەی چاودێرانی سیاسی توركیا ئەو بڕیارەی دادگای توركیا درێژكراوەی بڕیارەكانی پێشووە، دژ بە پارتی گەلی كۆماری.
لە مانگی تشرینی یەكەمی 2023 پارتی گەلی كۆماری لە كۆنگرەی خۆی ئۆزگور شالیكی بە سەرۆكی لقی حزبەكەی لە ئیستەبۆڵ هەڵبژارد، بەڵام لە چوارچێوەی داوایەكی دادگای تایبەت ئەنجامەكانی ئەو كۆنگرەیە رەت كرایەوە، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ شالیك دوورخرایەوە و تەكین كرایە سەرۆكی لقی ئەو حزبە، لەدوای دوو رۆژ لەو بریارەی دادگا پارتی گەلی كۆماری بڕیاری دا گۆرسال تەكین لە ریزەكانی خۆی دووربخاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment