لایەنە سیاسیەکانی تورکیا پشتیوانی لە ئازادکردنی دەمیرتاش دەکەن تورکیە

نوچەنێت

داگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەدوای ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاش، دادگای تورکیا ناچارە پابەنیی بڕیارەکە بێت، زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیاش پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی (2025/11/7) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، لەدوای بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و داواکردنی دەسبەجێی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە حکومەتی تورکیاش ناچار نەرمی نواندووە بۆ ئازادکردنی. لەگەڵ ئەوەی  یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای ئەوروپا کۆتاییە و ئەگەر هاتوو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەزامەندی دەرببڕن ئێمەش پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاش دەکەین.

زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا پشتیوانی لە ئازاد کردنی دەمیرتاش دەکەن، فاتیح ئەربەکان سەرۆکی گشتی پاتی رەفای نوێ لەوبارەیەوە دەڵێت، "پێویستە ئێمە پابەندی یاسایەکی تایبەت بین بۆ ئازدکردنی بەرێز دەمیرتاش، هەروەها زۆر گونجاوە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ جێجەجێ بکەین، بەدڵنیاییەوە پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە ناکرێت شاندێکی کۆمسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکات، پێدەچێت دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە زۆر ویستی لەسەر چوون بۆ ئیمراڵی هەیە و ئەگەر زۆر حەز دەکات با خۆی بچێت."

هەر سەبارەت بە ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سێرکان ڕامانلی گوتەبێژی هودا پارت لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی، ئێمە دژی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نین، هەر بڕیارێکیش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریدا دەربچێت ئێمە پابەندی دەبین.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی سەرۆککۆماری جەهەپە و سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانی ئەستەنبۆڵ پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە و رایگەیاند، "ئامانجی ئێمە دیموکراسییە و ئامۆژگارییەکانمان دادپەروەر بێت، لە چوارچێوەی بێتاوانی بەرێز سەڵاحەدین و فیگەن یوکسەکداغ کە نۆساڵە لە زیندانن، بێتاوانییان لەلایەن حکومەتەوە پشتگۆ خراوە و پێویستە دەستبەجێ ئازاد برێت."

هاوکات، هەر لەدوای رەتکردنەوەی سکالای تورکیا، دەم پارتی پشتیوانی خۆیان رایگەیاند کە پێویستە هەموو ئەندامانی دۆسیەی کۆبانی ئازاد بکرێ. سەرۆکی مەهەپە گوتی، "ئازادکردنی دەمیرتاش سودی بۆ تورکیا دەبێت."، لەدوای ئەو لێدوانەی باخچەلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە دادگای تورکیا هەر بڕیارێک سەبارەت بە ئازادبوونی دەمیرتاش دەربکات ئەوان پابەندی دەبن و گوتیشی تورکیا دەوڵەتێکی یاساییە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین