تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئەستنەبۆڵ بە تۆمەتی جینۆساید و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (37) بەرپرسی ئیسرائیل دەرکرد کە لەنێویشیاندا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (2025/11/8) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاوی کردەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ رایگەیاند، بەپێی ماددەکانی (77-76)ـی یاسای سزاکانی تورکیا بە تۆمەتی جینۆساید و ئەنجامدانی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (37) بەرپرسی باڵای ئیسرائیل دەرکردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ ، لەنێو ئەو بەرپرسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو هەریەک لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و تامارا  بن گڤیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆ ئیسرائیلی تێدایە. هاوکات لەدوای ئەم بڕیارە هەر بەرپرسێکی ئیسرائیل کە ناویان لە لیستەکە هاتووە ئەگەر سەردانی تورکیا بکەن ڕاستەوخۆ دەستگیر دەکرێن.

داواکاری گشتی ئەستەنبۆل دووپاتی دەکاتەوە، ئیسرائیل بەشێوەیەکی سیستەماتیک و دڕندانە لە غەززە تاوان دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدی ئەنجامداوە بەهۆیەوە کوژرانی هەزارەها منداڵ و ژن و خەڵکی بێتاوانی لێکەوتۆتەوە، هەروەها بە هەزارەها کەسیش بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل برینداربوونە و ناوچەکانی غەززەش وێران بووە.  

جێگەی باسە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە کەرتی غەززە، تورکیا هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان و بارزگانی لەگەڵ ئیسرائیل پچراندووە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە زۆربەی لێدوانەکانیدا ئیسرائیل بە ئەنجامدانی جینۆسید تۆمەتبار دەکات و هێرشی توند دەکاتە سەریان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین