وەزیری دادی تورکیا: دۆسیەی دەمیرتاش لە بەردەمی دادگایە تورکیە

نوچەنێت

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، وەزیری دادی تورکیا دەنگۆیەکان ڕەتدەکاتەوە و رایگەیاند، "دۆسیەی دەمیرتاش لەبەردەمی دادگایە، بەیەکەوە هەموومان چاوەروانی بڕیاری دادگا دەکەین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/11/9) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە دوای ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا، چاوەروان دەکرێت بەم نزیکانەوە دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش دەربکات کە نزیکەی (9) ساڵە لە زیندانە.

شەوی ڕابردوو هەواڵی ئازادکردنی دەمیرتاش بڵاوبوویەوە، سەبارەت بەو هەواڵە یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "رێژی پابەندبوون تورکیا بە بڕیاری دادگای مافی مڕۆڤی ئەوروپا لە دۆسیەی دەمیرتاش (91%)ـیە، دۆسیەی دەمیرتاش لە ئێستادا لەبەردەمی دادگایە، بەیەکەوە هەموومان چاوەروانی بڕیاری دادگا دەکەین."

وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "هیچ سەودایەک لەگەڵ رێکخراوی پەکەکە نییە، سەرەتا ئاماژەمان بەوەکرد ئێمە نالێین ئەگەر چەکەکانیان دابنێن یاسایەک دەردەچێت." 

جێگەی باسە،  لەگەڵ ڕەتکردنەوەی سکاڵای تورکیا لەلایەن دادگای ئەوروپا، زۆربەی پارتە سیاسیەکانی تورکیا پشتیوانی لە ئازادکردنی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکەن، هاوکات حکومەتی تورکیاش نەرمی نواندووە لە پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەمیرتاش ڕەنگە بەم نزیکانە ئازاد بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین