سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی ئانتی بۆتکۆنێن، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد، لە دیدارێك گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (2025/11/9) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانتی بۆتکۆنێن، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له‌ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فينله‌نداى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز بۆتکۆنێن، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى فينله‌ندا بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرده‌وه‌.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فینلەندا گفتوگۆیان لەسەر دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین