فڕۆکەیەکی بارهەڵگریی سەربازیی تورکیا لەنێوان سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کەوتەخوارەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزارتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بارهەڵگریی سەربازی تورکیا جۆری (C130) کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو تورکیا بەرێکەتبوو، لەنێوان سنووری جۆرجیا و ئازەربایجانەوە تێکشکاوە وکەوتۆتەخوارەوە، لەئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەران و رزگارکردنن لەگەڵ بەرپرسانی جۆرجیا."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/11) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی بارهەڵگریی سەربازایی هێلی ئاسمانی لە سنووری نێوان جۆرجیا و ئازەربایجانی راگەیاند، وەزارەتى بەرگرى دەشڵێت، تا وەکو ئیستا بەرپرسانی تورکیا هیچ زانیارییەکی فەرمییان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە قوربانیانی ڕووداوەکە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکدا سەبارەت بە ڕووداوەکە دەشڵێت، "هەوڵەکان بۆگەران و رزگارکردن بۆ ئەندامانی ناو فڕۆکەکە لەگەڵ بەرپرسانی جۆرجیا دەستیپێکردووە."

هەر سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی هێزی ئاسمانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ پێمان ڕاگەیێندرا لە رێگای ئازەربایجانەوە، لە سنووری جۆرجیا فڕۆکەیەی سەربازی هێزی ئاسمانی تورکیا تێکشکاوە و کەوتۆتە خوارەوە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، هەموو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی قوربانیان و هیوادارم خودا لە شەهیدەکانمان خۆشبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین