تۆم باراک و مەزڵووم عەبدى گفتوگۆ لەسەر یەکخستنى هەسەدە و سوپاى سووریا دەکەن کوردستانی
فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆم بارک، نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى سووریا، گفتوگۆ لەسەر سەردانى ئەحمەد شەرع یۆ کۆشکى سپى و کۆبوونەوەى لەگەڵ ترەمپ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/11/12) ماڵپەڕى (سکاى نیوز عەرەبى) بڵاوى کردەوە، مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆم بارک، نێردەى سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاندوە، پابەندن بە یەکخستنى هێزەکانیان لەگەڵ حکومەتى سووریا.

عەبدى باس لەوەش دەکات، لەگەڵ تۆم بارام گفتوگۆمان کردووە لەسەر ئامانجى گوتوێژەکانى ئەنجامى کۆبوونەوەى ترەمپ و سەرۆک شەرع لە کۆشکى سپى کردووە، بابەندى خۆشمان بەخێراکردنى هێزەکانمان لەگەڵ دەوڵەتى سووریا دووبات کردەوە.

فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات پێى وایە، بەشدارى سووریا لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش هەنگاوێکى سەرەکییە بەرەو بەهێزکردنى هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاڵپشتى دەستپێشخەرییەکان بۆ شکستهێنان بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش و زاڵبوون بەسەر هەڕەشەکانى لەو ناوچەیە.

مەزڵووم عەبدى ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ هاوبەشەکەمان و بە هەماهەنگى بەرەو هەنگاونان بۆ ئایندەیەکى گەشت بۆ بووژانەوەى ئاسایشى زیاتر بۆ گەلەکەمان لە سووریایەکى یەکگرتوو کاردەکەین.

رۆژى (2025/10/11) بۆ یەکەجار ئەحمەد شەرع، وەک یەکەم سەرۆکى سووری لە کۆشکى سپى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین