ئيسرائیل ترسى لە فراوانبوونى هەژموونى تورکیایە لە رێگەى سووریا و ئەمەریکا
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەى مەعاریفى ئیسرائیلى لە راپۆرتێکدا ئاماژە بە جووڵە خێراکانى تورکیا لە دۆسیەى غەزە و سووریا دەکات، کە تورکیا وەک لایەنێکى سەرەکى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جێگەى خۆى کردۆتەوە، ئەوەش کرانەوەى ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ بۆ بنیادنانى سیستەمێکى نوێ لەو ناوچەیە.
رۆژى دووشەممەى رابردوو هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا سەردانیکى خێراى بۆ واشنتن کرد، ئەوەش لە کاتێدا بوو پەیوەندییەکانى نێوان تەلئەبیب و کۆشکى سپى سەبارەت بە پێکهێنانى هێزێکى نوێ بۆ غەزە هەستیار بوو.
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، هاکان فیدان لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ, وەزیرە دەرەوەى ئەمەریکا و ژمارەیەک بەرپرسانى باڵا لە کۆشکى سپى کۆبووەوە، پاشان بەشداریش بوو لە بەشێکى کۆبوونەوەکەى ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا.
رۆژنامەکە نووسیوویەتى، تەلئەبیب زۆر لەو جووڵانە نیگەرانە و پێیوایە، "سێگۆشیەکى نوێى سیاسییە" لەنێوان واشنتن و ئەنقەرە و دیمەشق درووست دەکرێت، هاوسەنگى هێز لەو ناوچەیە دادەرێژتەوە، چ لە سووریا بێت یاخود لە غەزە، سەرچاوەیەکى ئیسرائیلیش بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، تورکیا هیچ شوێنیکى لەو هیزە نابێت کە کار لەسەر سنوورەکانى ئیسرائیل دەکات.
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى رۆژنامەى مەعاریف دەستى کەوتووە، هاکان فیدان لە گفتوگۆکانى لە واشنتن جەختى لەسەر هەڵوێستى ئەنقەرە کردۆتەوە سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە باشوورى سووریا، کە خاوەن هەستیاریەکى تایبەتن سەبارەت بە ئیسرائیل و درووزەکان، ئەوە جگە لەوەى ناوچەکانى باکووریش رۆژهەڵاتیش هێزەکانى سووریاى تێدا بەربڵاوە کە ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات، هەر لەو گفتوگۆیانە باسیان لە پرسى ئاوەدانکردنەوەى سووریا و یەکخستنى دامەزراوەکان و رێکارە ئەمنییە ناوچەییەکان کردووە.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە بەشێکى قسەکانى باسى لەوە کرد، لەو کۆبوونەوانە گفتوگۆمان لەسەر بەڕێوەبردنى ناوچە جیاوازەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانى یاساى قەیسەر کرد، هەڵویستى دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەوە زۆر بنیادنەرانە بوو.
لەو سەردانە هاکان فیدان لەگەڵ ستیف ویتکۆڤ، نێردەى ئەمەریکا تۆم باراک، نێردەى ئەمەریکا بۆ سووریا و جەى دی ڤانس، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا کۆبووەوە گفتوۆگیان لەسەر پرسى یەکخستنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لەگەڵ سوپاى سووریا کرد، کە تورکیا ئەو هەنگاوە بە بنەڕەتى دەزانێت بۆ ئاسایشى نەتەوەیى و هەڵوەشانەوەى ژێرخانى پارتى کرێکارانى کوردستان.
هاکان فیدان لە بەشێکى دیکەى قسەکانى باسى لەوە کرد، لە گفتوگۆکان دۆسیەى غەزە تەوەرێکى سەرەکى بوو لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئیدارەى ئەمەریکا، کە هەردوو لا گفتوگۆیان لەسەر رێگەکانى جێبەجێکردنى ئاگربەست لە کەرتى غەزە و ئەگەرەکانى چارەسەرکردنى سیاسى و پڕۆژەى پێکهێنانى هێزێکى نێودەوڵەتى بۆ پاراستنى سەقامگیرى کردووە.
رۆژنامەى مەعاریف باس لەوەش دەکات، واشنتن برەو بەو پڕۆژە بڕیارەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەدات کە دەسەڵات دەدات بەو هێزە بۆ پێکهێنانى دەستەیەکى کاتى فەرمانڕەوا لە غەزە، کە کار لەسەر چەکداماڵین و گرەنتى ئاسایش دەکات، لەهەمان کاتدا سەرپرشکى دەکات لە بەکارهێنانى هەموو میکانزمێکى پێویست، ئەو خاڵەش مایەى ناکۆکى ئەمەریکا لە لایەک و ئیسرائیل و تورکیایە لە لایەکى دیکە.
تورکیا داواى داننان بە بەشدارى ئەو هێزە کەکات کە هێزى ئاشتیپارێزە، ئیسرائیل زۆر دژى بوونى تورکیایە لەو هێزە، ترسى ئەوەى هەیە بوونى لەو هێزە ببێتە هۆى بەهێزبوونى هەژموونى ئەنقەرە لەو ناوچەیە زیانگەیاندن بە هەماهەنگى ئەمنى لەگەڵ ئاسایش.
سەردانەکەى هاکان فیدان هاوکات بوو لەگەڵ دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى ئیسرائیل، کە هەیەک لە ئییال زامیر، فەرماندەى سوپا، و یسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگرى و ئیتامار بن گەفیر، وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیى و دەیڤد سەلامە، فەرماندەى دەریایى بە تۆمەتى تاوانى جەنگ لە غەزە.
ئیسرائیل پێیوایە ئەو هەنگاوە هەوڵێکى سیاسی تورکیایە بۆ لاوازکردنى پێگەى نێودەوڵەتى و بەهێزکردنى هەژموونى ئەنقەرە لە دۆسیەى فەڵەستین. ئەو سەرچاوە سیاسیانە ئیسرائیلى بە رۆژنامەى مەعارفیان راگەیاندووە، تورکیا لە رێگەى دوولایەنەى غەزە و سووریا هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
هاکان فیدان باڵى سیاسى راستەوخۆى ئەردۆغانە، لەو سەردانەشى جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە تورکیا هەوڵ دەدات پێگەى خۆى وەک لایەنێکى سەرەکى لە رۆژهەڵاتى نوێى ناوەڕاست کە ترەمپ هەوڵى درووستکردنى دەدات بەهێز بکات.
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ئیسرائیل بە چڕى چاودێرى ئەو جووڵانە دەکات، بەرپرسێکى باڵاى ئیسرائیلیش دەڵێت، تێکەبوونى تورکیا بەو هێزە نێودەوڵەتییە، یاخود لە نێوەندگیرى نێودەوڵەتى ئازادى جووڵەکانى ئیسرائیل دژ بە حزبولڵا، یاخود بوونى ئێرانى لە سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە روونکردنەوەەى رەتکردنەوەەى رەهاى هەربوونێکى سەربازیى یا دیپلۆماسى تورکیا لەسەر سنوورەکانى.
لە راپۆرتەکە ئاماژەى بەو دڵەڕاوکێیەى ناوەندە سیاسییەکان لە ئیسرائیل کردووە، کە ئەگەر هەیە ئیدارەى ئەمەریکا لە چوارچێوەى هەوڵەکانى بۆ کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکانى ئەو ناوچەیە تورکیا بکات بە نێوەندگیرێکى کارا، ئەگەر لەسەر حیسابى بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیلیش بێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment