ساڵح موسلیم: لەمەوبەدوا تورکیا بە رێککەوتنی (10)ـی ئادار رازییە تورکیە

نوچەنێت

ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی سووریا و ئەمەریکا و بەشداریکردنی تورکیا لە کۆبوونەوەکان گوتی، "دەتوانین بڵێین تورکیا لەمەوبەدوا رێککەوتی (10)ـی ئازادی قبووڵ کردووە بۆ تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، ئەم رێککەوتنە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی کورد زۆربەی کێشەکانی دیکەش چارەسەر دەکات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/11/13) ماڵپەڕی (سۆڵ) بڵاویکردەوە، ساڵح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکدا هەڵسەنگاندن بۆ کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع دەکات و پێیوایە، "کۆبوونەوەی هەردوولا بۆ کێشە چەقبەستووەکانی سووریا هەنگاوێکی ئەرێنییە"، هەر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە و بەشداریکردنی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، "ئەنقەرە لەمەوبەدوا رێککەوتنی (10)ـی ئازاری قبووڵکردووە".

لە درێژەی قسەکانیدا موسلیم ئاشکرای دەکات کە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەو دانوساندنە دەکڕێ و پێشیوایە رێککەوتنەکانی ئەمەریکا و سووریا لە کاتێکی گونجاو ئەنجامداراوە و دەشڵێت، "بەرامبەر ڕووبەرووبوونەوەی داعش گەیشتوونە بڕیارێکی هاوبەش، شەرعیش هەر بەو ئامانجە سەردانی ئەمەریکای کرد. لە کۆبوونەوەکە زۆرێک لە پرسەکان تاوتوێ کرا گەیشتنە لێکتێگەیشتن."

موسلیم ڕاشدەگەیێنێت، "ئەوەی جێگەی سەنج بوو بەشداریردنی وزیری دەرەوەی تورکیا بوو لەو کۆبوونەوەدا، باس لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی سووریا و ڕۆڵی هەریەک لە ئەمەریکا و تورکیا و هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچانە کرا و کۆدەنگییەک لەنێوان بەشداربووان هەبوو، ئێمەش وەک پەیەدە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و سووریا بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیردەکەین."

سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر سووریا، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) پێیوایە، "ئامانج لە هەڵگرتنی سزاکان ئەوەیە کە شەرع و هاورێکانی بتوانن بە ئازادانە تر جوولە بکەن، بەڵام پێویستە سزاکانی سەر بازارگانیش هەڵبگیرێت چونکە ئەمە زۆرتر کاریگەری بەسەر گەلی سووریا هەیە و ئاسانکاریشە بۆ ئێمە کە بتوانین زیاتر کار لەگەڵ حکومەتی سووریا بکەین."

ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی شەرع و ترەمپ بە رایگشتی ڕانەگەیێندراوە، شەرع لەکاتی گەرانەوەی بۆ سووریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەسەدە کۆدەبیتەوە وە لە هەفتەکانی داهاتوو کۆبوونەوەی بەرفراوان بەبەشداری نوێنەری ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەرێوەبچێت. لە کۆبوونەوەکەی نێوان تورکیا و سووریا و ئەمەریکا باس لە باکووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە هەفتەکانی داهاتوو ئەنجامی کۆبوونەوەکان لە دیمەشق دەبینین. ئەو هەشت خاڵەی لە ڕێککەوتنەکە لە سەری رێککەوتوونە لە بەرژەوەندی هەمووانە، بەڵام تورکیا لە ڕابردوو نەیدەویست ڕێککەتنەکەی (10)ـی ئازار سەربگرێت، چونکە خۆی یەکێک نەبوو لە ئامادەکردنی پرۆسەکە، بەڵام لەدوای ڕێککەوتنی ئەمەریکا و سووریا دەکرێت بڵێین ئەنقەرە ڕازییە و پرسی کوردیش لە چوارچێوەی تێکەڵبوونی لەگەڵ سوپای سووریا چارەسەر دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین