هاوپەیمانی نوێی نێوان قوبرسی باشوور و یۆنان و ئیسرائیل تورکیا نیگەران دەکات تورکیە

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانی ئەسینا لەگەڵ تەلئەبیب بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی نوێ دەستیان بە دانوستاندنەکان کردۆتەوە، تورکیاش ئەو هاوپەیمانیە نوێیەی نێوان قوبرسی باشوور و ئیسرائیل و یۆنان بە ترس و دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە بەرەوپێشوەچوونی پیشەسازی بەرگریی خۆیان دەزانن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/11/13) ماڵپەڕی (حووریيەت) بڵاوی کردەوە، لەدوای ئاشکرابوونی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان ئەسینا و تەلئەبیب و قوبرسی باشووری یۆنان بۆ کڕینی چەند دانەیەکی دیکە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تورکیا نیگەران دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، هەرچەندە کۆبوونەوەکان وانیشان دەدرێت بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکرێت، بەڵام ئەنقەرە پێیوایە هاوپەیمانی نوێی نێوان تەلئەبیب و ئەسینا و باشووری قوبرس دژی هەنگاوی بەرەوپیشوەچوونی پیشەسازیی بەرگریی تورکیایە، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ ئەو سێ وڵاتە بەپەلە کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک ئەنجام دەدەن.

میدیای یۆنان لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە، بە فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەنهێنی جیل ڕایخ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی و مەیجر ڕۆمان کۆفمان، سکرتێری سەربازی ئیسرائیل سەردانی ئەسینایان کردووە، میدیای ئیسرائیلیش ئەو کۆبوونەوەی بەرپرسانی تەلئەبیب و ئەسیان بە "هەنگاوێکی خۆپارێزی لە دژی پەرەسەندنی دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە" ناو بردووە.

هاوکات ڕۆژنامەی مەعاریفى ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەو هاوپەیمانییە نوێیە نووسیویەتی، ئیسرائیل سیستەمی جیاکاری بۆ دراوسێی خۆی ناردووە، یۆنان دەیەوێت خۆی رزگار بکات لە سیستەمە کۆنەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا، هەوڵدەدات دووبارە پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەی بنیاتبنێتەوە بە تەکنەلۆژیای نوێی ئیسرائیل، تەلئەبیب وەک ئەو بەرنامەی دایرشتووە کە دەیەوێت سێگۆشەی هاوپەیمانی نوێ لە ناوچەکە دابمەزرێنێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین