لەسەر داوای ئەردۆغان (10) مزگەوت لە ئەرمینیا دروست دەکرێت تورکیە

نوچەنێت

لەدوای سەرکەوتنی قەرەباغ لە نێوان تورکیا و ئەرمینیا هەنگاوی نوێی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەنێن، نیکۆڵ پاشنیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەسەر داوای ئەردۆغان دە مزگەوت لە وڵاتەکەی دروست دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، بۆ کۆتاییهێان بە گرژییەکان بەرپرسانی تورکیا و ئەرمینیا هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا (10) مزگەوت دروست دەکرێت، چاوەروان دەکرێت پرۆژەی دروستکردنی ئەم مزگەوتانە ئەمساڵ لە ئەرمینیا دەستپێبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەرپرسانی حکومەتی ئەرمینیا، ئەم پرۆژەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کڵتور و ئاینیی هەردوو وڵات وەک دەرفەتێک لە سەر داوای سەرۆک کۆماری تورکیا هەرچەندە کە زیاتر لە (98%)ـی خەڵکی ئەرمینیا کریستیانن بەڵام وەک پشتیوانیەک بۆ داواکارییەکەی ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پێنج مزگەوت لە ناوچە سنووریەکان و پێنجی دیکەش لە شارە گەورەکانی ئەرمینیا دروست دەکات. 

هاوکات مزگەوتی ئاسمانی یەریڤان کە بە مزگەوەتی حسێن ناوسراوە، تاکە مزگەوتی ئەرمینیایە، بەڵام سشرەزاییان پێیانوایە  جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی دە مزگەوت دەبێتە هەنگاوێکی نوێ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەرمینیا، هەروەها ئامادەیی یەریڤان پیشان دەدات بۆ کۆتایهێنان بە ململانێکانیان لە ڕووی سیاسی و کلتورە مێژوویەکانی هەردوو وڵات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا و ئەرمینیا هەر لەکۆنەوە سنوورێکی داخراو و دوژمنایەتییەکی قووڵیان هەیە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ کوشتارە بە کۆمەڵەکەی ئەرمەنییەکان لەلایەن دەسەڵاتی عوسمانیدا لە دەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا. وە پشتیوانی تورکیا لە ئازەربایجان لەدژی ئەرمینیا کێشەکانی قوڵتر کردبووەوە، لەئێستادا بەرپرسانی تورکیا و ئەرمینیا هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان ئاسایبکەنەوە و سنوورەکانیان بەڕووی یەکتری بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین