توركیا ستایشی هەوڵەكانی قەتەر دەكات لە چەسپاندنی ئاشتی لە كۆنگۆی دیموكرات
نوچە نێت
رۆژی یەكشەممە (2025/11/16) ماڵپەڕی (TR)ى بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی دەوحە لەپێناو رێككەوتنی گشتگیر لەنێوان كۆماری گۆنگۆی دیموكرات و هەریەك لە بزووتنەوەی (23)ی ئادار و و باڵی سیاسی هاوپەیمانی نەهری كۆنگ دەكەین، كە لە دەوحە واژۆكرا.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو رێككەوتنە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی كۆنگۆی دیموكرات.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەوڵەكانی قەتەر لەو بارەوە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی بەشداربوون لەو پڕۆسەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەی دەریاچەی گەورە بەرزدەنرخێنێت، هەروەك جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە كیشوەری ئەفریقیا دەدرێت.
رۆژی شەممە (2025/11/16) لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رێككەوتنی ئاشتی لەنێوان كۆنگۆی دیموكرات و بزووتنەوەی (23)ی ئادار واژۆكرا.
لە (28)ی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆنگۆی دیموكرات و رواندا لە واشنتن رێككەوتنی ئاشتیان واژۆكرد، كە لە كۆتایی ساڵی رابردوو پەیوەندییەكانیان بە تەواوی ئاڵۆزبوو بەهۆی نوێبوونەوەی ناكۆكییەكانیان لە هەرێمی باكووری كیڤۆ لە رۆژهەڵاتی كۆنگۆی دیموكرات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment