لۆک ئۆیل دەست بە کارکردنی دەکاتەوە لە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمەریکا سزاکانی سەر کۆمپانیای لۆک ئۆیلی لابرد سەبارەت بە هەڵپەساردنی کارکردنی کۆمپانیاکە لە عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتگیری لە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکە دەکات.

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/17) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کێشەی دارایی لە نێوان کارمەندان و کۆمپانیای لۆک ئۆیل دروست بوو و ئەمەریکا کارەکانی کۆمپانیاکەی لە عێراق بۆ ماوەیەک هەڵپەسارد، ئەمڕۆ ئەمەریکا بڕیاری دا کۆمپانیاکە لەمەودوا کارەکانی خۆی ئاسایی بکاتەوە لە عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە سەقامگیری بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکە دەکاتەوە و پابەندبوونی بەغدا دووپات دەکاتەوە سەبارەت بە پاراستن و کارکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای لۆک ئۆیڵ.

هاوکات نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڤاگیت ئەلیکپێرۆڤ، دامەزرێنەری لۆک ئۆیڵ کۆبووەتەوە، باسیان لە، "تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکان کردووە لە پێناو بەردەوامی بەرهەمهێنان و بەردەوامی کارکردنی کۆمپانیاکە".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، "باسی سەقامگیری دابینکردنی نەوت بۆ وڵاتانی جیهان و بەرهەمی عێراق کراوەتەوە کە لە ئێستادا کۆمپانیاکە ڕۆژانە نزیکەی (480) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت".

لۆک ئۆیل کۆمپانیایەکی گرنگ و کاریگەری بەرهەمهێنانی نەوتە لە عێراق، لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا کێشەی دارایی لە نێوان کۆمپانیەکە و کارمەندەکانی دروست بوو بەهۆی ئەوەی مووچەی شەش هەفتەیان وەرنەگرتبوو و بەم هۆیەوە ئەمەریکا کارکردنی کۆمپانیاکەی هەڵپەسارد تا چارەسەرکردنی کێشەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین