دەوڵەت باخچەلی: ئامادەم لەپێناو ئاشتی لە سێدارە بدرێم تورکیە

نوچە نێت

چوونی شاندی کۆمسیۆنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بۆ ئیمراڵی، بووە هۆی ئاراستەکردنی ڕەخنەیەکی زۆر لە دەوڵەت باخچەلی. لەبەرانبەر ئەو رەخنانە دەڵێت، "ئامادەم لەپێناو ئاشتی لە سێدارە بدرێم، کورد و تورک برای یەکترین، ئەوەی هەوڵی تێکدانی بدات خیانەتکارە و ئێمە بڕیارمانداوە هەموو جۆرەکانی تیرۆر بنێژین."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/25) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا چووە قۆناغێکی نوێ، یەکگرتنی پارتەکانی دەم، ئەکپارتی و مەهەپە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا تورە دەکات. لەکاتێکدا ئەندامانی هەموو لایەنە سیاسیەکان بەشدارن لە دامەزراندنی کۆمسیۆنی پەرلەمان، بەڵام هیچ ئەندامێکیان نەنارد بۆ ئیمراڵی و رەخنەیەکی زۆریشیان لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە گرت.

سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوە هەفتانەی گروپی پارتەکەی سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر گوتی، "کورد و تورک بران، پێویستە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن، من ئامادەم لەپێناو ئاشتی لە سێدارە بدرێم. ئەوانەی هەوڵی تێکدانی برایەتیمان دەدەن خانەی شێرپەنجەییان لە جەستە هەیە، خیانەتکار و تێکدەرن پێویستە لەناوببردرێن."

سەبارەت بەچوونی شاندی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی باخچەلی ئاماژەی بەوەکرد، "کاریگەرترین کەس لەنێو پرۆسەکە ئۆجەلانە، چوونی ئەندامانی پارتی ناسیۆنالیست و ئاکپارتی و دەم پارتی بۆ ئیمراڵی پێشهاتێکی مێژوووییە لە تورکیا. ئەگەر ئێمە بوەستین لەسەر مۆڵەتدانی لایەنەکان و گوێمان لە رەخنەکان بگرتبایە نەمان دەتوانی لە شوێنی خۆمان بجوڵیین وەک ترسنوکێک دەماینەوە، بگرە نەماندەتوانی هیچ هەنگاوێک و بەرەوپێشوەچوونێک لە پرۆسەکەی چارەسەری ئاشتی ببینین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین