وەزیری دەرەوەی تورکیا: هەسەدە نیازی ڕێککەوتنی  لەگەڵ حکومەتی دیمەشق نییە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، "هەسەدە نیازی ڕێککەوتنی لەگەڵ سوپای سووریا نییە. لە هیچ وڵاتێکیش ناکرێت دوو سوپا هەبێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/12/7) ماڵپەڕی (ئیندپێندت) بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕۆیتەرس باسی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا و دۆخی غەززە و کێشەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا فیدان باسی دۆخی کەرتی غەززەی کرد و گوتی، بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی پێویستە میکانیزمێکی نوێ دابمەزرێندرێت. بەرپرسانی حەماس ئامادەن دەستبەرداری کۆنترۆڵی ناوچەکە بن و دەکرێت لەمەوبەدوا لێژنەیەکی فەلەستین ئیدارەی غەززە بەڕێوە ببەن وە پێویستە هێزێکی پۆلیسی تایبەتی سەربەخۆی فەلەستین دابمەزرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ڕێککەوتنی (10)ـی ئادار لەنێوان دیمەشق و هەسەدە رایگەیاند، "هێزەکانی گشتی سووریا دیموکرات نیازی ڕێککەوتنیان نییە، بەڵکو خۆ دەدزنەوە. لەهیچ وڵاتێک دوو سوپا نابێت هەبێت، پێویستە دەسەڵات مەرکەزی بێت وە لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکانیش ڕەنگە لێکتێگەیشتنی جیاواز هەبێت."

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەش کرد کە ساڵێکە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کۆتایی پێهاتووە بەڵام کێشەی کەمینەکان لە سووریا چارەسەر نەکراوە، لە پشتیوانی تورکیا بۆ حکومەتی نوێی سووریا هیچ کارتێکی فشار نییە بۆ چەوساندنەوەی هیچ گروپێک."

سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا کە بەهۆی کڕینی سیستەمی موشەکی (ئێس 400) گوتیشی، "هەر دوولا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەچڕی کار دەکەن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین