پەرلەمانتارێکى دەم پارتى: بەڕێز نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی بەهادار دەگێڕێت کوردستانی

نوچەنێت

سری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە پەیوەندیی ئەرێنیی نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە و کاریگەریی لەسەر پرۆسەکە گوتى، "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی بەهادار دەگێڕێت، پرۆسەیەک باشووری تێدا نەبێت، زۆر بە زەحمەت و پڕ مەترسی بەڕێوەدەچێت."

ئەمرۆ دووشەممە (2025/12/8) سری ساکک بە رووداوى راگەیاند بەشداربوونی لایەنەکانی باشووری کوردستان لەم پرۆسەیەدا گرنگ دەبێت. بە بڕوای من رۆڵی ئاسانکار، ناوبژیوان و پاڵپشت دەگێڕن".

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندیی ئەرێنیی سەرۆک نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە و کاریگەریی لەسەر پرۆسەکە گوتی، "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی بەهادار دەگێڕێت. پرۆسەیەک باشووری تێدا نەبێت، زۆر بە زەحمەت و پڕ مەترسی بەڕێوەدەچێت".

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە و گوتى، دەتوانم ئەم پەیامە بدەمە کوردی باشوور؛ هەتا ئێمە وەک باکوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێکەوە بین، دەتوانین پەیوەندییەکی زۆر یەکسانتر و دادپەروەرانەتر لەگەڵ گەلانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەپێبدەین. 

هەروەک ئاماژەى بەوەش کرد، لە هاوکێشەیەکدا کە یەکێکمان دەچەوسێتەوە، ئەوی دیکەمان ناتوانێ سوودمەند بێت. لەم رووەوە ئەو ئاشتییە شکۆدارەی لە باکوور دەیهێنینە دی، هێزێکی گەورە دەداتە باشووریش. گەلی کورد لە مردن و ستەم بێزار بووە، پەنابەخوا لە رۆژانی داهاتوودا ئایندەیەکی پڕ لە ئارامی و خۆشگوزەرانی لە هەر چوار پارچە چاوەڕێمان دەکات، بە مەرجێک ئێمە هێز بە یەکدی بدەین و یەکڕیز بین. 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى کورد و تورکیش سری ساک، گوتى، ئەگەر پەیوەندییەکانی تورک و کورد رێکبخەینەوە، لەبەر ئەوەی بابەتەکە هەرێمی کوردستان و رۆژئاواش دەگرێتەوە و هیچ بەشێکی کوردستان لە دەرەوە نامێنێتەوە،کەس ناتوانێت بڵێت من تەنیا لەگەڵ کوردی تورکیا ئاشت دەبمەوە، چونکە هەروەک چۆن ناتوانیت لەگەڵ نیوەی مرۆڤێک ئاشت ببیتەوە و لەگەڵ نیوەکەی دیکەی شەڕ بکەیت، بە هەمان شێوە ناتوانیت لەگەڵ بەشێکی دیاریکراوی گەلێک لە ئاشتیدا بیت و لەگەڵ بەشەکەی دیکەی شەڕ بکەیت. لەم رووەوە بوونی ئاسانکاری لە باشوور بۆ دیدارەکان و بوونی چەند کەسایەتییەک بۆ رەواندنەوەی گرژییەکان بۆ پرۆسەکە زۆر گرنگە. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەم رووەوە رۆڵێکی بەهادار دەگێڕێ. پرۆسەیەک باشووری تێدا نەبێت، زۆر بە زەحمەت و پڕ مەترسی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین