كۆتایی ئەمساڵ ئیسرائیل چوونی توركیا بۆ غەزە یەكلادەكاتەوە
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
لە وادەی بڕیاردان لەسەر ئەو لایەنەی هێز بۆ سەقامگیری رەوانەی غەزە دەكات نزیك دەبینەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە سەردانی بنیامین ناتەنیاهۆ بۆ ئەمەریكا یەكلا بێتەوە، ئەو بڕیارەش بڕیارێكی ئاسایی نییە، بەڵكوو بۆ چەندین ساڵ بۆ ئیسرائیل بڕیارێكی چارەنووسسازە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەجێندایەكی فراوانی بۆ ئەو ناوچەیە هەیە، ئەو پێیوایە توركیا و بەتایبەتیش خۆی سەركردەی سیستەمێكی نوێی هەرێیمە، پێشی وایە توركیا لە هەژموون و دیاریكردنی سیستەمی سیاسی و ئەمنی و ئاینی لەو ناوچەیە جێگرەوەی ئێرانە، پلانەكەی بنیادانی سووریای نوێی بە پلەی یەكەم وەك بریكاری خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی گرتووە، پاشان چارەسەری ململانێی ئیسرائیل ــ فەڵەستینی و درووستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ وەك بەشێك لە بەرەی نوێی توركی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاسات.
رێگە بۆ رامەڵڵا بە غەزە تێدەپەڕێت
ئەردۆغان سەر بە لقی سوننی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینە، بە توندڕەوتر دادەندرێت لە بۆچوونەكانی، هەوڵێكی زۆریشی داوە بۆئەوەی لەو ناوچەیە ببێت بە سەركردە، لە رێگەی میسرەوە دەستی پێكرد، بەڵام هەوڵەكانی رەتكرایەوە، پاشان چەند كەشتییەكی بۆ غەزە رەوانەكرد، لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەش ئەو دەرفەتەی لەدەست نەدا، لەو چركە ساتانە فشارەكانی لەسەر ترەمپ چڕكردەوە و توانای ناچاركردنی حەماسی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن هەبوو، فاكتەرێكی یەكلاكراوە بوو لە وەستانی جەنگ و واژۆكردنی رێككەوتنە بیست خاڵیەكە.
ئەردۆغان وەبەرهێنان لە بودەجەیەكی گەورە دەكات بۆ بەهێزكردنی سوپا و نوێكردنەوە و بنیادانی پیشەسازیی سەرەبەخۆی سەربازیی بۆ درووستكردنی مووشەكی پێشكەوتوو و چەكی دیكە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 ی رووسی كڕی، كار لەسەر بنیادنانی سیستەمی كڵاوەی ئاسنی دەكات، هەروەها رێككەوتنێكی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ واژۆكردووە بۆ كرینی فڕۆكەی ئێف 35، ئەوەش ئاستی توانا تەكنەلۆژیی و ئۆپراسیۆنەكانی بۆ ئاستی ئیسرائیل بەرزدەكاتەوە.
لە سووریا ئەردۆغان لە چوارچێوەی درووستكردنی چەندین گرووپی رێكخستنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە دەیان هەزار چەكداری لەخۆی گرتووە كۆنتڕۆڵی خۆی بەهێز دەكات، كە رێگە دەگرن لە گەڕانەوەی سوپاپای پاسدارانی ئێرانی و بەردوامی بەرەنگاربوونەوەی كورد و ماندوكردنیان، لە كۆتاییشدا بڵاوكردنەوەی ئەو هێزانە وەك هەڕەشە لەسەر سنوورەكانی ئیسرائیل، تەنانەت ئەگەر ئامانجی كۆتایی ئەردۆغانیش روون نەبێت، بەڵام وێرانكردنی ئیسرائیلە، لێدوانەكانی بەو جۆرەیە، ئەو هەوڵ دەدات هەڕەشەكانی ئیسرائیل لەسەر كاغەز، بیكانە كارتی فشاری سیاسی بۆ بەهێزكردنی هەژموونی هەرێمی.
تەڵەی ئەردۆغان
ئەردۆغان هەموو هەوڵی خستۆتەگەڕ بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكانی وەك هێزی سەقامگیر، هەروەها هەڕەشەی لە چەند وڵاتێكیش كردووە كە پێشنیارەكەی رەت نەكرێتەوە، بۆ ئەوە یاخود چوونی بۆ پاڵ ئەو هێزەی كە سەرۆكایەتی دەكات، ئەجێندای ئەردۆغان لە غەزە بە تەواوی لە بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل جیاوازە. ئەردۆغان پێشنیاری كردووە داماڵینی چەك لە حەماس بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخرێت، بەڵام لە راستیدا ئەو هەرگیز نیەتی داماڵینی چەكی نییە، بەڵكوو گۆڕینی حەماسە بۆ میلیشیای چەكداری بەهێزتر، هاوشێوەی رێكخراوی داعش لە سووریا، لە واقیعدا ئەردۆغان دەیەوێت لەسەر سنوورەكانی باكوور و باشوور رووبەڕووی ئیسرائیل بێتەوە و وەك هەڕەشەیەك بازنەیەكی بەهێز بخاتە سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
لە سایەی ئەو دۆخە بڵاوكردنەوەی سەربازانی تورك لە غەزە، هەر هێرشێكی ئیسرائیلی بۆ سەر هەرەشەی ئەمنی پاساودارە لە غەزە، كە زیانی بەر سەربازانی توركی گەیاندووە، بە حكومی ئەو پێناسەیەش زیانگەیاندن بە سوپای توركیا و پاساوە بۆ جەنگ لە دیدی ئەردۆغان.
چوونی سووپای توركیا بۆ غەزە لە دیدی ئیسرائیل نوێنەرایەتی دۆخێكی زۆر مەترسیدار دەكات، كە لە داهاتووی نزیك بە جەنگی توركیا و ئیسرائیل كۆتایی دێت، شایەنی ئاماژە پێكردنە توركیا ئەندامە لە هاوپەیمانی ناتۆ، ئەوەش ئاڵۆزییەكەی زیاتر كردووە، ئیسرائیل بژاردەی چوونی میسری هەیە بە پاڵپشتی وڵاتانی میانڕەو، كە ئەوەش پێگەی دەسەڵاتی فەڵەستینی بۆ غەزە بەهێز دەكات، هەرچەندە حكومەتی ناتەنیاهۆ نیگەرانە، بەڵام بە بێگومان چارەسەرێكی درووستە.
ئەو بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لەلایەن دۆناڵد دەدرێت، كە بایەخی كەمترە بە وردەكاری كامیان لێی نزیكترە، بەڵكوو داهاتووی ئاسایشی ئیسرائیل دیاری دەكات، لەو نزیكانە لێكەوتەكانی گرەوی رەهای ناتەنیاهۆ لەسەر ترەمپ بەخێری دەدەركەوێت، یا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەبێت، یاخود كارەساتێك دەبێت هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەكات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ناتور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment