ڕاوێژکارێكی ئەردۆغان: لە ناوخۆی توركیادا کێشەی کورد نەماوە تورکیە

نوچەنێت

گەورە ڕاوێژکارێكی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیا رایگەیاند، "هەندێک کەس هەوڵدەدەن ئامانجی سەرەکی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر وەک پرۆژەیەک بناسێنن بۆ چارەسەری کێشەی کورد و گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی مافی ناسنامەی کورد، بەڵام ئەو کەسانە شکست دەهێنن و بەمەبەست ئەم کارە دەکەن."

ئەمڕۆ شەممە (2025/12/13) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، محەمەد ئوچورم، ڕاوێژکاری ڕەجەب تەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەرنامەیەکدا سەبارەت بە پرۆسەی “تورکیایەکی بێ لە تیرۆر” بێ ئەوەی ناوی دەم پارتی بێنێت ڕەخنە لە هەوڵەکانیان دەگرێت کە دەیانەوەێت لە چوارچێوەی چارەسەری برسی کورد باس لە بنەماکانی مافی ناسنامەی کورد بکەن و گوتی، “هەندێک کەس هەوڵدەدەن ئامانجی سەرەکی پرۆسەی ”تورکیایەکی بێ لە تیرۆر" وەک پرۆژەیەک بناسێنن بۆ چارەسەری کێشەی کورد و گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی مافی ناسنامەی کورد، بەڵام ئەو کەسانە شکست دەهێنن و جیاوازییەی چۆنایەتیی نابینن، لە هەوڵەکانیان بەمەبەست ئەم کارە دەکەن و پێمانوایە ئەوانەی دەیانەوێت داواکارییە دیموکراسیەکان بە بنەمای ناسنامەییەوە دەبەستنەوە ئامانجێکی فیکریان هەیەوە و هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەکە، چونکە پرۆسەی تورکیایەکی دوورلە تیرۆر بنبرکردنی تیرۆر و نەهێشتنی رێکخراوەکەیە."

ئوچورم سەبارەت بە پرسی کورد لە  تورکیا جەخی لەسەر ئەوە كردەوە، "لە ناوخۆی تورکیا کێشەی کورد نەماوە و ئەم پرۆسەیە پەیوەندی بە کێشەی کورد نییە، لەکاتێکدا کێشەی کورد لە دەرەوە ماوە، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ کۆتایهێنان بە پرۆسەی ئاشتی "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر"، هەموو مەرجەکانی چارەسەری کێشە دەرەکییەکانی پرسی کورد تەواو دەبێت."

سەبارەت بە جیاوازی پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا ئەو ڕاوێژکارەی ئەردۆغان دەشڵێت، "پرۆسەی ئاشتی نوێ، دەوڵەت وەک دەستپێشخەرییەک دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەت و وەک کێشەیەکی دەوڵەت بەردەوامی بە پرۆسەکە داوە، بەڵام لە ڕابردوو ئەم پرسە وەک سیاسەتێکی حکومەت و کێشەیەک لەنێوان حکومەت و رێکخراوێک بوو ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە کە برسەکە بەستراوەتەوە وەک کێشەیەکی میللەتی تورکیا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین