هاکان فیدان هەسەدە بە هۆکارى یەکنەگرتنەوە تۆمەتبار دەکات تورکیە

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیسرائیل هەسەدە بەهۆکاری یەکنەگرتنەوەی لەگەڵ سوپای سووریا دەزانێت و دەڵێت، "هێزەکانی گشتی سووریای دیموکرات بوێری و پشتیوانی لە ئیسرائیل وەردەگرێت، هەر لە سەرەتای دروستبوونی ڕێکخراوەکە وابووە ئەمە شتێکی نوێ نییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/12/14) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە دەستوەردان لە دۆخی سووریا و پێشیوایە کە ژینگەیەکی مەترسیدار دروست دەکات و دۆخی باشووری سووریاش بە مەترسیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناو دەبات.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشە لە هێزەکانی هەسەدە دەکات و دەڵێت، "هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بەهانەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا دەمێننەوە، ئەوان بوێری لە ئیسرائیل وەردەگرن، ئەمە شتێکی نوێ نییە بەردەوامە ئەو شتە. هیچ کاتێک هەسەدە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دژی ئەسەد جولەی نەکردووە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا ڕاشیگەیاند، "لەدوای هەشتـی کانوونی دووەمەوە هەنگاوی گرنگ نراوە، بەڵام بەهۆی کێشە گەورەکان ئەم هەنگاوە بۆ بوژانەوەی وڵات نەبینرا، بەهۆی هەڵگرتنی یاسای قەیسەر لە سووریا لەلایەن ئەمەریکاوە رێگایەک لەبەردەم وەبەرهێنەران کراوەتەوە، تورکیاش لەرێگەی کردنەوەی فڕۆکەخانە و بەتایبەت لەبوارەکانی وزە و ژمارەیەکی زۆری پرۆژەوە پشتیوان بووە و هاوکات هانی وەبەرهێنەرەکانمان و بازرگانانمان داوە وەبەرهێنان لە سووریا بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین