نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ساڵێك زیاتر لە ملیۆنێك سووری لە توركیا گەڕاینەوە وڵاتەكەیان
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (2025/12/21) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، گونزالۆ فارگاس یوسا، نوێنەری كۆمسیۆنی پەنابەران لە سووریا رایگەیاند، لە مانگی (12)ی ساڵی رابردووە تاوەكوو ئێستا یەك ملیۆن و (300) هەزار پەنابەری سووری گەڕاینەوە ناوچەكانی خۆیان لە سووریا.
یۆسا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، رووخاندنی رژێمی ئەسەد گۆڕانكارییەكی سیاسی لەو وڵاتە روویداوە، ئەو ترسەی كە لەسەر كۆمەڵگەی سووری هەبوو، زۆر بە خێرایی گۆڕا بۆ هەستكردن بە هیوایەكی فراوان.
نوێنەری كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، لە ساڵی رابردووەوە پەنابەرانی سووری بە شێوەیەكی سەرەكی لە توركیا و ئوردن و لبنان گەڕاینەوە، بە رێژەیەكی كەمتر لە میسر و عێراق گەڕاینەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانمان لە ساڵی داهاتوو نزیكەی یەك ملیۆن كەس دەگەڕێنەوە سووریا، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی گەڕاینەوە وڵاتەكەیان دەبێتە چوار ملیۆن كەس.
سەبارەت بە رۆڵی توركیاش یۆسا باسی لەوەش دەكات، كە توركیا ساڵانێكی زۆر میوانداری ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی سووریا كردووە.
لەدوای راپەڕینەكانی ساڵی 2011 لە سووریا زیاتر لە چوار ملیۆن كەس لە ناوچەجیاوازەكانی ئەو وڵاتە ئاوارەی توركیا بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment